لویز جیلۆت له‌میانه‌ی ڕاپۆرتێك كه له گۆڤاری پۆله‌تیكۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: كه حكوومه‌ته‌كانی جیهان زۆرترین بودجه‌یان ته‌رخان كردووه، بۆ كڕینی زۆرترین ڤاكسین، ڤاكسینه‌كانیش ده‌رزی و بوتڵی شووشه‌ی بچووك و كه‌لوپه‌لی ساردكردنه‌وه و به‌كارهێنانی گازی ساردكه‌ره‌وه‌یان پێویسته، ئه‌گه‌ر به ملیاران ڤاكسینیش به‌كاربهێنرێت، ئه‌وا پاشماوه‌ی ڤاكسینه‌كان ده‌بن به كاره‌ساتێك بۆ ژینگه‌ی گۆی زه‌وی.
پرۆفیسۆر تۆبی
پیته‌رز پسپۆری تایبه‌تمه‌ند له ئابووری سارد له زانكۆی بێرمینگهام له‌وباره‌وه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو به‌كار نه‌هێنرێت و سه‌رچاوه‌ی سروشتی بۆ ساردكردنی ڤاكسینه‌كان به مه‌به‌ستی پاراستنیان نه‌خرێنه خزمه‌ته‌وه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ئه‌و بڕه زۆره‌ی ڤاكسین و ئه‌و هه‌موو كه‌شتی و فڕۆكه و بارهه‌ڵگره كه به گازه جۆراوجۆره‌كان سارد ده‌كرێن، كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنیان له‌سه‌ر ژینگه و كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی ده‌بێ و پرۆسه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا زۆر خێراتر ده‌كه‌ن.
ڤاكسینی بیۆنتێك-فایزه‌ر، كه ڤاكسینی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیایه، پێویستی به هه‌ڵگرتن و پاراستنیه‌تی له ژێر 70 پله‌ی سفری سیلیزی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش كۆمپانیاكان گازی هایدرۆفلۆرۆكاربۆن به‌كارده‌هێنن، تا به ته‌واوی ڤاكسینه‌كه بیبه‌ستێ، چونكه ئه‌گه‌ر له‌و پله گه‌رمییه كه‌متر هه‌ڵبگیرێت، ئه‌وا تێك ده‌چێ و هیچ سوودێك به مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت و له ڤایرۆسی كۆڤید 19 نایپارێزێت.
كارلێكی گازی هایدرۆفلۆری كاربۆن زۆر ترسناكه و كارلێكی زۆر دروست ده‌كات و به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان 23 هێنده زیاتر له دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه له 2015ه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌كارهێنانی ئه‌مجۆره گازه زۆر كه‌مكرایه‌وه و هه‌وڵی بنه‌بڕكردنی به‌كارهێنانیشی درا.
بۆ پاراستن و به‌ستنی ڤاكسین گازێكی ترسناك به‌كارده‌هێنرێ كه 23 هێنده‌ی ئێسته گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی خێراتر ده‌كات
وڵاتانی تری دنیایش پشتیان به سه‌رچاوه‌ی تر به‌ست و ورده ورده به‌كارهێنانی ئه‌م گازه كه‌می ده‌كرده‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بوو بۆ پاراستنی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی، به‌ڵام ئێسته هه‌موو شته‌كان پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه و مرۆڤایه‌تی له هه‌موو كات زیاتر ئه‌و جۆره گازه به‌كارده‌هێنێت، بۆ ساردكردن و به‌ستنی ڤاكسینه‌كان له كاتی گواستنه‌وه‌ی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر و له كۆگه‌كانی ده‌رمان و ناوه‌نده‌كانی كوتان له وڵاتانی دنیا.
ڤیڤیان لۆنێلا گوته‌بێژ به ناوی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌وباره‌وه گوتی، كۆمسیۆنی ئه‌وروپا خه‌مڵاندنی زیادبوونی ڕێژه‌ی هایدرۆفلۆری كاربۆنی له كه‌شوهه‌وا به ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كردووه، له‌وكاته‌ی ئه‌و جۆره گازه بۆ هه‌ڵگرتن و پاراستنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و گازه ترسناك و گه‌رمكه‌ره‌ی گۆی زه‌وی كه بۆ پاراستنی ڤاكسینه‌كان به‌كاردێت، شاره‌زایان و پسپۆرانی بواری ژینگه و كه‌شوهه‌وا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ژینگه هه‌ر ته‌نیا به‌و گازه ناوه‌ستێت، بگره له ڕووی لۆجستییه‌وه‌یش زیانی زۆر به زه‌وی ده‌گه‌یه‌نێت.
رۆیل جیفرس پسپۆری ئابووری له زانكۆی ئه‌نتروێپ له به‌لجیكا ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه هه‌رچه‌ند بنكه‌كانی كوتان زیاتر بن و ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و گازه و ده‌رزی كوتان و بوتڵی شووشه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یش زیاتر ده‌بێ كه له مرۆڤ ده‌درێت، بێگومان بوتڵ و ده‌رزییه‌كانیش ڕاسته‌وخۆ ده‌خرێنه ناو خاشاكه‌وه و فڕێ ده‌درێن، له‌وانه‌یه ده‌رزی و بوتڵه‌كان به بچووك و كه‌م كاریگه‌ر بزانین، به‌ڵام بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه حه‌وت ملیار بوتڵی شووشه‌ی بچووكی ڤاكسین و ده‌رزییه‌كه‌ی بخرێته ژینگه‌وه چ كاره‌ساتێكی گه‌وره ڕوو ده‌دات.
شاره‌زایان بۆ كه‌متر به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره گازه داوا ده‌كه‌ن، كه ناوه‌ندی كوتانی زۆر له شاره‌كان نه‌كرێته‌وه، بگره چه‌ند ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كی بكرێته‌وه و خه‌ڵكی بۆ كوتان به‌ره‌و ناوه‌نده‌كان بگوێزرێنه‌وه، چونكه گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كان بۆ هه‌موو ناوه‌نده‌كان، واته به‌كارهێنانی بڕێكی زیاتری گازی هایدرۆفلۆری كاربۆن، كه ئاماژه‌ی پێدرا مه‌ترسی و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه.
ده‌رزی و شووشه‌ی ڤاكسین و كه‌لوپه‌له‌كانی خۆپارێزی زیاتر له حه‌وت ملیار مرۆڤ كه‌م نین و ژینگه‌ی زه‌وی وێران ده‌كه‌ن
له هه‌موو دنیا پاشماوه‌ی ده‌رمان و كه‌لوپه‌له پزیشكییه‌كان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین ماده‌ی كیمیایی له دروستكردنیان به‌كاردێت، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت پاشماوه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام ئاماره‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن، كه ڕێژه‌ی ده‌رزی و شووشه‌ی ڤاكسین و كه‌لوپه‌له‌كانی خۆپاراستن له كۆرۆنا له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هێنده زۆربوون كه كارگه زه‌به‌لاحه‌كانی ریسایكلین و دووباره گۆڕینیان و سوود لێ وه‌رگرتنه‌وه له كه‌لوپه‌له به‌كارهێنراوه‌كان و پاشماوه‌كان، به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو كه‌لوپه‌له ناگرن، له‌به‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ڕێژه‌ی خاشاك له‌سه‌ر زه‌وی یه‌كجار زۆر ببێ و هه‌موو ئه‌وانه‌یش به مانای تێكدانی ژینگه‌ی زینده‌وه‌ران و زیانگه‌یاندنی زۆر به پێكهاته‌ی كیمیای و گازی كه‌شوهه‌وا و به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی.