سعوودیە بە قەبارەی زیاتر لە یەك تریلیۆن دۆلار وەبەرهێنان دەكات

:: AM:09:58:25/01/2021 ‌
سعوودیە لە بەرنامەیدایە تا ساڵی 2025، قەبارەی وەبەرهێنانی گشتی بگەیەنێتە چوار تریلیۆن ریال كە هاوتایە لەگەڵ تریلیۆنێك و 70 ملیار دۆلار.

محەمەد بن سەلمان جێنشینی پاشای سعوودیە باسی لەوە كردووە، لە 10 ساڵی داهاتوودا حكوومەت بە قەبارەی سێ تریلیۆن ریال لە كەرتە جیاوازەكاندا وەبەرهێنان دەكات.

وەك زیاتر خستیەڕوو، یەدەگی سندووقی وەبەرهێنان لە 150 ملیار ریال بۆ ساڵی 2015 بەرەو یەك تریلیۆن و 500 ملیار ریال لە ساڵی 2030 زیاد دەكات.

لە پێنج ساڵی داهاتوودا ملیۆنێك و800 هەزار هەلی كار دابین دەكرێت.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، سندووقەكە تا سێ مانگی سێیەمی ساڵی 2020، نزیكەی 331 هەزار پیشە بە شێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دابین دەكات، هەر لە پێنج ساڵی داهاتوودا ملیۆنێك و800 هەزار هەلی كار دابین دەكرێت.

بەگوێرەی پلانی سعوودیە بۆ پەرەپێدانی گەشەی ئابووری، ساڵانە سەرووی 150 ملیار ریال دەڕژێنێتە كەرتە جیاوازەكانەوە.

گەشتوگوزار، پیشەسازی و وزەی پاك، ئەو كەرتانەن زیاتر گرنگیان پێ دەدرێت و پشتئەستووریی حكوومەت بە نەوت كەم دەكاتەوە.



وشە - سلێمان تاشان