كاسبكار و شۆفێرانی بازاڕی نزیك گه‌راجی حه‌ویجه له كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ خۆپێشاندانیان كرد و ده‌ڵێن، ڕێی كاركردنمان پێ نادرێت.
محه‌مه‌د سه‌لام خۆپێشانده‌رێكی به‌شدار له‌و گردبوونه‌وه‌یه، به "وشه"ی گوت، پێش دوو رۆژ هێزه ته‌ناهییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك، كه‌پر و عه‌ره‌بانه و كه‌ره‌سته‌كانی ترمانیان فڕێ دا و دووری خستنه‌وه.
روونی كرده‌وه، ئێمه له شاری نهوتداین، كه‌چی هه‌ژار و بێكارین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێی كاركردنمان پێ نادرێت.
شۆفێرێكیش كه وه‌ك ئه‌و گه‌نجه به‌شدار له گردبوونه‌وه‌كه بوو، به "وشه"ی گوت، رێ به ئێمه نادرێ كار و كاسبیی خۆمان بكه‌ین و له‌و بازاڕه كۆ ببینه‌وه.
فه‌لاح خه‌لیل قایمقامی سه‌پێنراوی پارێزگای كه‌ركووك، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌ك یه‌كه‌ی كارگێڕیی ناوچه‌كه، شار رێك ده‌خه‌ینه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ژیانی خه‌ڵك چیی به‌سه‌ر دێت، فه‌لاح خه‌لیل گوتی، خه‌ڵك با له شوێنی تر كار بكه‌ن.
كاسبكارانی ئه‌و بازاڕه كه به گه‌راجی حه‌ویجه ناسراوه، كوردن و زیاتر له 20 ساڵه له‌و شوێنه كار ده‌كه‌ن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی