وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق به نووسراوێكی فه‌رمی، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی سائیروونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در ده‌خاته كاروانی یه‌كه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤاكسینی دژه كۆرۆنایان لێ ده‌درێ، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كه خۆی سه‌ر به سه‌درییه‌كانه و په‌رله‌مانتارانی تریشی په‌راوێز خستووه.
به گوێره‌ی نووسراوێكی نووسینگه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق به ژماره 656 له ڕێكه‌وتی 18ی شوبات/فێبرایه‌ر ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتیكردنی كوتان به ڤاكسینی دژه كۆرۆنا كراوه، حه‌سه‌ن محه‌مه‌د عه‌باس ئه‌لته‌میمی فه‌رمانی به لیژنه‌كه كردووه، كه په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی سائیروون له كاروانی یه‌كه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ی له عێراق ده‌كوترێن، هه‌ژمار بكرێن و ڤاكسینی دژه كۆرۆنایان لێ بدرێت.
له نووسراوه‌كه هاتووه، په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی سائیروون له كاروانی یه‌كه‌م زیاد بكه‌ن، كه به ڤاكسینی دژه كۆرۆنا ده‌كوترێن، پاڵپشت به نووسراوی فراكسیۆنه‌كه ژماره 342 كه له 16ی شوبات/فێبرایه‌ر ئاراسته كراوه و ناوی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی تێدا نووسراوه.
ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له كاتێكدایه كه خۆی له‌سه‌ر لیستی سه‌درییه‌كان ئه‌و پۆسته وه‌زارییه‌ی له حكوومه‌تی كازمی وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی ڕێكاره‌كانه كه له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا گیراونه‌ته‌به‌ر، چونكه له هه‌نگاوی یه‌كه‌م، كه‌سانی سه‌رووی 80 ساڵ و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه ده‌كوترێن، پاشان پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كه له سه‌نگه‌ری یه‌كه‌می ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنان، به‌ڵام شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه وه‌كچۆن عێراق له سه‌رجه‌م بواره‌كان ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می خراپترینی گرتووه، پرسی ڤاكسینیش ده‌بێت به واسته و حزبایه‌تی و مه‌زه‌وییه‌ت و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ناچێت.