بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەیەكی رۆژهەڵاتی كوردستان گەیشتە 65 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا

:: AM:11:38:02/03/2021 ‌
بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەیەكی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ 65 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا بەرز دەكرێتەوە. كێڵگەكە كەوتووەتە مێهران لە پارێزگای ئیلام كە بە كێڵگەیەكی هاوبەش لەگەڵ عێراق هەژمار دەكرێت.

مەجید حەبیبی بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئەندازیاریی سروكی ئازەر كە لە پڕۆژەكەدا كار دەكات، باسی لەوە كردووە داهاتی كێڵگەكە ئێستە گەیشتووەتە سەرووی خەرجییەكانی و زۆربەی وەبەرهێنانەكەش هەر لە لایەن كۆمپانیاكانی ناوخۆ ئەنجام دراوە، چونكە سزاكانی ئەمەریكا رێگر بووە لەوەی كۆمپانیای بیانی وەبەرهێنان بكەن.

بەرپرسانی وەزارەتی نەوت بە گرنگترین پڕۆژەی 110 ساڵی رابردووی ئێرانیان هەژمار كردووە.

بەگوێرەی ئیرنا، حكوومەتی ئێران بە تەمایە لەم كێڵگەیەدا وەبەرهێهنانی زیاتر بكات و بە گوژمەی ملیارێك و 400 ملیۆن یۆرۆ خەریكی پەرەپێدانی پڕۆژەكەیە، بەرپرسانی وەزارەتی نەوت بە گرنگترین پڕۆژەی 110 ساڵی رابردووی ئێرانیان هەژمار كردووە.

چوار ساڵ لەمەوبەر لە پڕۆژەكە رۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا، بەڵام ئێستە بۆ زیاتر لە دوو هێندە بەرز كراوەتەوە.

بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، 20 بیری نەوت هەڵكەنراون كە قووڵی سەرجەم ئەو بیرانە دەگاتە 88 كیلۆمەتر.

پێویستە بگوترێت رۆژهەڵاتی کورستان دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی بەلام ئەو سامانە بۆ خزمەتکردنی خەڵکەکە سوودی لێ ەرناگیرێت و بە تالان دەبردرێت.



وشە - سلێمان تاشان