ئاماری مردن بە كۆرۆنا لە عێراق هەڵدەكشێت

:: PM:04:43:12/04/2021 ‌

بەپێی دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 7953 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، بەرانبەر بە 5679 حاڵەتی چاكبوونەوە و 44 حاڵەتی مردن، ئەوەیش لە كۆی 43848 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان لە هەموو عێراق.
مردن گەیشتووەتە 14757 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ دووشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 7953 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 5679 حاڵەتی چاكبوونەوە و 44 حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق هەبووە، بەوەیش كۆی تووشبوون تا ئێستە گەیشتووەتە 932899 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 820532 حاڵەت و مردنیش 14757 حاڵەت.

هەرچی هەرێمی كوردستانە ئەمڕۆ دووشەم لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، 1158 تووشبوونی نوێ و 460 حاڵەتی چاكبوونەوە و 12 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە، بەوەیش كۆی تووشبوون گەیشتە 133428 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 114439 حاڵەت و مردن 3799 حاڵەت.

شایەنی باسە تا ئێستە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و دوایین ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی 136 ملیۆن و 772 هەزار حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە سەرووی دوو ملیۆن و 951 هەزار حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل