ئاسایشی شاره‌زوور، دوێنێ شه‌و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵێك و به‌تۆمه‌تی دزیكردن و به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك، دوو مێردمنداڵیان گرت كه ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه و ده‌ستبه‌جێ له گرتووخانه كراون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی نیسان، حاجی ئیدرس باوكی دوو مێردمنداڵه‌كه به "وشه"ی گوت، دوو كوڕه‌كه‌م به‌هۆی لێكچوونیان له‌گه‌ڵ تاوانبار كه له كامێرای چاودێرییه‌وه بینراوه، گیراون، ده‌نا ئه‌وان نه دزییان كردووه و نه تاوانبارن تا بگیرێن.
به‌پێی گوته‌ی باوكی ئه‌و دوو مێردمنداڵه‌ی كه ته‌مه‌نیان 11 و 14 ساڵانه، به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر و به بیانووی دیمانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شارۆكه‌كه‌وه، منداڵه‌كانی له‌كاتی نوستندا خه‌به‌ر كردووه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌جێ هه‌ردووكیان ڕاپێچی گرتووخانه كراون، ده‌شڵێ: كوڕه‌كانم ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زۆر قورسی دوور له به‌های مرۆڤایه‌تی دراون.
ئیدریس باسی له‌وه كرد، ئه‌مڕۆ كوڕه ته‌مه‌ن 11 ساڵه‌كه‌یان ئازاد كردووه، به‌ڵام شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته و ده‌موچاویه‌وه بووه و تا ئاستێك بێهۆش بووه، ڕای گه‌یاندووه كه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراوه و به دار و سۆنده و بۆكس لێیان داوه.
باوكی مێردمنداڵه‌كان ده‌ستبه‌جێ به ئه‌مبوڵانس كوڕه بچووكه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، له‌وێوه پزیشكان پێیان گوتووه كه فشار و په‌ستانێكی زۆر به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و زیانی پێ گه‌یشتووه.
گوتی: ئێسته چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌ی ترم دیار نییه و نازانم چی به‌سه‌ر دێت و نازانم ده‌نگم به كێ بگه‌یه‌نم، ئه‌گه‌ر كوڕی من تاوانبار بێت، با دادوه‌ر و یاسا كاری خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام ئاسایش بۆ ئه‌شكه‌نجه‌ی كوڕه‌كانم ده‌دات.
دووپاتی كرده‌وه، دوو كوڕه‌كه‌م بێ تاوانن و به‌به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنم كه ئه‌وان دزییه‌كه‌یان نه‌كردووه، خۆ ئه‌گه‌ر بۆم ده‌ربكه‌وتایه ئه‌وان بوون، بێده‌نگ ده‌بووم و خۆم لێ ده‌شارده‌وه.
ئیدریس حاڵی بۆ دوو منداڵه‌كه‌ی په‌رێشانه و به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڵێت: سبه‌ی له به‌رده‌م دادگا مان ده‌گرم و داوای مافی خۆم ده‌كه‌م، سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و ئاسایشانه تۆمار ده‌كه‌م كه ئه‌شكه‌نجه‌ی كوڕه‌كه‌میان داوه و حاڵی خۆم بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن باس ده‌كه‌م.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د