جارێكی تر باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رووبه‌ڕووی پیلانگێڕییه‌كی تر ده‌بنه‌وه، تاكه كاندیده‌كه‌یان له بازنه‌یه‌كی هه‌ولێر له‌ژێر فشار ده‌كشێته‌وه.
رێباز بێركۆتی كه تاكه كاندیدی باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی بوو له بازنه‌ی هه‌ولێر، له ژێر گوشاری لاهوور جه‌نگی كه سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانه، كشایه‌وه.
رێباز بێركۆتی تاكه كاندیدی كۆسره‌ت ره‌سووڵ بووه له هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ژێر گوشاری لاهوور جه‌نگی و به‌پیلان، هه‌وڵ ده‌درێ كاندیدی كۆسره‌ت ره‌سووڵ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی نوێنه‌رانی عێراق به‌شداری نه‌كه‌ن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه رێباز بێركۆتی تاكه كاندیدی كۆسره‌ت ره‌سووڵ بووه له هه‌ولێر و له‌لایه‌ن ده‌رباز كۆسره‌ته‌وه پێشنیاز كرابوو، به‌ڵام ئێسته له ژێر گوشاری لاهوور ده‌كشێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گومانی خۆی نه‌شارده‌وه كه لاهوور له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ڕێككه‌وتبێت، چونكه هه‌مان بازنه‌ی رێباز بێركۆتی، بازنه‌ی عه‌بدولستار مه‌جیده كه كۆمه‌ڵ مه‌به‌ستی زۆری هه‌یه له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌ربچێ.
ئه‌و پیلانگێڕییه دژی كۆسره‌ت ره‌سووڵ له‌ناو یه‌كێتی نوێ نییه، به‌ڵكو له دوای كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 به‌ڕێوه چوو، هه‌موو توانایه‌ك خراوه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ و باڵه‌كه‌ی بچووك بكرێنه‌وه، بۆیه تا ئێسته‌یش هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نه‌دراوه به‌و ئه‌نجوونه‌كه‌ی كه ناوبراو سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
لاهوور جه‌نگی ئێسته سه‌رۆكی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌یه كه له نێوان یه‌كێتی و گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێكهاتووه. به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، ته‌نیا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه كاندیده‌كانی خۆی ده‌ربچێ و جومگه‌یه‌كی تر له‌ناو حزبه‌كه‌ی داگیر بكات.
"وشه" پێوه‌ندی زۆری به رێباز بێركۆتی كاندیدی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.
رێباز بێركۆتی ئێسته سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتییه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر.