به‌پێی گوته‌ی پۆلیسی رووسیا، ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قه‌كردنی چه‌كداران له‌ناو قوتابخانه‌یه‌ك له شاری قازان، 11 كه‌س كوژراون و 16ی تریش به برینداری گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه. یه‌ك له چه‌كداره‌كانیش گیراوه كه دوو كه‌س بوون.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌ناو قوتابخانه‌یه‌ك له شاری قازان كه پایه‌ته‌ختی ته‌تارستانی رووسیایه، دوو چه‌كدار ته‌قه ده‌كه‌ن و 11 كه‌س ده‌كوژن، به‌پێی پۆلیسی ناوچه‌كه، جیا له كوژراوه‌كان، 16 كه‌سی تریش بریندار بوون و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی پێگه‌كه، له دوای رووداوه‌كه، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا، داوای كرد پێداچوونه‌وه به یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌ك له وڵاته‌كه بكرێت.
به‌پێی گوته‌ی پۆلیس، دوو له كوژراوه‌كان كه قوتابین، له‌كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا ویستوویانه له نهۆمی سێیه‌مه‌وه خۆیان فڕی بده‌نه خواره‌وه، به‌لام به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان كردووه دوو كه‌س بوون، یه‌كیان گیراوه كه ته‌مه‌نی 17 ساڵ و ئه‌وی تریان هه‌ڵاتووه، پۆلیس بۆ گرتنی له گه‌ڕاندایه.
كۆماری ته‌تارستان كه سه‌ربه رووسیایه، پایه‌ته‌خته‌كه‌ی شاری قازانه و به دووریی 700 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژهه‌لاتی مۆسكۆی پایه‌ته‌ختی رووسیا.