بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه و گرنگترین بابەتیش گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 دەبێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له ڕاگه‌یانراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" ناردووه، ئاماژی كردووه، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی حوزه‌یران، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئه‌نجام ده‌دات."
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بابه‌تانه ده‌خرێنه به‌رباس و گفتوگۆ:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021-.
دووه‌م: خستنه‌ڕووی پوخته‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیره‌كانی (دارایی و ئابووری، كاروباری پێشمه‌رگه، كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان) و سكرتێری لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، له مانگی ئایاری 2021 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی ڕاپۆرتی دووه‌می لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی.
سێیه‌م: خستنه‌ڕووی ڕاپۆرتێكی شیكاری له‌باره‌ی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای (په‌روه‌رده و فێركاریی له هه‌رێمی كوردستان - عێراق) كه له (197) ماده پێكهاتووه.