دوای ئه‌وه‌ی دكتۆر باخان ئازاد گه‌نده‌ڵییه‌كی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاشكرا كرد، له‌بری به‌ده‌مه‌وه‌چوونی، گیرا و سووكایه‌تیی پێ كرا، بۆیه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری بڕیاری ته‌نسیبكردنیان له ته‌ندروستی سلێمانی دا و نووسراوه‌كه به واژووی وه‌زیر ده‌رچوو، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ئاماده نییه كاری پێ بكات.
به‌پێی ئه‌و نووسراوه كه به واژووی دكتۆر سامان حوسێن به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ژماره 4767 ده‌رچووه، چاره‌نووسى دكتۆر باخان ئازاد یه‌كلا كراوه‌ته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئاماژه به ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌سه‌ندكراوی پێكهاتوو، به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاریمان ژماره 5022 له 15ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2020، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی به‌دواداچوون ژماره 2937 له 27ی نیسانی 2021، هه‌وره‌ها نووسراوی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ژماره 488 له 14ی حوزه‌یرانی 2021، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له‌سه‌ر داوای دكتۆر باخان ئازاد عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ناونیشانی پزیشكی نیشته‌جێی خولاو، بڕیارمان دا به ته‌نسیبكردنی د. باخان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی".
ئه‌م نووسراوه ڕۆژى حه‌وتى ئه‌م مانگه ده‌رچووه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه ئه‌م فه‌رمانه له 14ی حوزه‌یرانی 2021ه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری ته‌نسیبكردنیان له ته‌ندروستی سلێمانی دا و نووسراوه‌كه به واژووی وه‌زیری حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌رچوو، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ئاماده نییه كاری پێ بكات، له به‌رانبه‌ردا دكتۆر باخان ئازاد عه‌بدولڕه‌حمان داواكارییه‌كی پێشكه‌ش ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و داواكارییه‌ی دكتۆر باخان ئازاد عه‌بدولڕه‌حمان كه پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه كردووه، ئه‌وه‌ی گوتووه، "داواكارم هه‌ست به جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له حه‌وتی ته‌مووزی 2021 له‌لایه‌ن دكتۆر سامان حوسێن به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌رچووه، له ئه‌گه‌ری یه‌كلاكردنه‌وه و پاراستنی ژیانم و نه‌هێشتنی مه‌ترسی كوشتن و خنكاندن و ڕفاندنم".
لای خۆیه‌وه دكتۆر باخان ئازاد عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 11ی ته‌مووز، له‌باره‌ی نوێترین زانیارییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دكتۆر ئازاد به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، به‌منی ڕاگه‌یاندووه فه‌رمانی وه‌زارییه‌كه جێبه‌جێ ناكه‌م و حیساب بۆ قسه‌ی وه‌زیر ناكه‌م، ئه‌وه‌ی من ئاره‌زووم لێیه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌م".
به گوته‌ى دكتۆر باخان، "ئه‌وه‌ی دیاره و ڕوونه كه دكتۆر ئازاد به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه نایه‌وێ فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكات، ده‌یانه‌وێ له‌و شوێنه چۆڵه بمێنینه‌وه و ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌رمان و ژیانمان له مه‌ترسی بمێنێته‌وه".
پێشتر دكتۆر باخان له ڤیدیۆیه‌كی وشه‌دا كۆی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاشكرا كرد و به داتا و زانیارییه‌وه بۆ ڕای گشتیی خستییه ڕوو، به‌ڵام ئه‌وه كراوه به كێشه‌یه‌كی كه‌سیی بۆی و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆی و منداڵه‌كانی دروست كردووه، جگه له‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی ڕفاندی و وێنه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌یان دزیوه، دواتر ناچاربوو مانگێك ڕا بكات بۆ هه‌ولێر و دواتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاری دا به گواستنه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ سلێمانی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌و دۆسیه‌یه‌دا، ئه‌وه‌یه كه‌س ناچێت به لای چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵییه‌كانه‌وه.