چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری ماوه‌ت و شارباژێڕ جووڵه‌كانیان زیاتر كردووه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش سه‌رقاڵی لێدانی تونێلن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی ته‌مووز، به‌پێی به‌دواداچوونێكی "وشه" له سنووری ماوه‌ت و شارباژێڕ چه‌كدارانی په‌كه‌كه جووڵه‌كانیان زیادی كردووه و له ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان به‌جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه به ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكێل ده‌بینرێن.
له سنووری ماوه‌ت و شارباژێڕ، په‌كه‌كه زیاتر له دوو هه‌زار چه‌كداری هه‌یه
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئێسته په‌كه‌كه له چیای ئاسۆس هاتوونه‌ته خواره‌وه بۆ نزیك گونده‌كانی گه‌ڵاڵه و قامیش، ئێسته سه‌رقاڵی لێدانی تونێلن بۆ ئه‌وه‌ی له هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان خۆیانی پێ بپارێزن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له سنووری ماوه‌ت و شارباژێڕ، په‌كه‌كه زیاتر له دوو هه‌زار چه‌كداری هه‌یه، كه له سنووره‌كانه‌وه سه‌رقاڵی قاچاخچێتی و وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ن له خه‌ڵكی.
لای خۆیه‌وه كامه‌ران عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی گاپیڵۆنی سه‌ر به ماوه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سنووری ناوچه‌كه‌ی ئه‌وان كه نزیكه‌ی 10 گونده، په‌كه‌كه هیچ بنكه و باره‌گایه‌كی فه‌رمیان نییه.
دووپاتی كرده‌وه كه په‌كه‌كه بوونیان هه‌یه و له دوكان و ماركێته‌كان به ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكێل بۆ پێداویستی خۆیان داده‌به‌زن و بازاڕ ده‌كه‌ن.
به گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی گاپیڵۆن، ئه‌گه‌رچی په‌كه‌كه وه‌ك بنكه و باره‌گا بوونیان نییه، به‌ڵام هاتوچۆیان هه‌یه و ده‌بینرێن.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا