سه‌رباری ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی هاوولاَتییان به وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، به‌ڵام كارمه‌ندانی ته‌ندروستی گه‌رمیان له‌كاتی پێویست ده‌وام ناكه‌ن.
ژماره‌یه‌ك هاوولاَتیی له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ڵێن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ڤاكسینی كۆرۆناوه ئاگه‌داركراونه‌ته‌وه به‌وه‌رگرتنی ڤاكسین، به‌ڵام كارمه‌ندانی بنكه ته‌ندروستییه‌كان ده‌وام ناكه‌ن.
نزار محه‌مه‌د وه‌ك هاووڵاتیی بۆ "وشه" گوتی، 50 هاووڵاتیی زیاتر سه‌ردانی بنكه ته‌ندروستییه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین كردووه، به‌ڵام كارمه‌ندانی بنكه‌كانی گه‌رمیان ده‌وام ناكه‌ن.
لای خۆیه‌وه سیروان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان، بۆ "وشه" گوتی، به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن و ڕه‌نگه به‌شێكی زۆری كارمه‌نده‌كان ئه‌مڕۆ به پشوو تێگه‌یشتبن.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه له رۆژانی داهاتوو قه‌ره‌بووی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كرێته‌وه كه ئه‌مڕۆ نۆره‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینیان هه‌بووه و وه‌ریان نه‌گرتووه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی