هاتوچۆی گەشتیاریی ڕاگیرا

:: AM:09:57:17/08/2021 ‌
بە بڕیاری پارێزگاری كرماشان، هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیرا، هۆكارەكەشی بۆ یادی عاشوورا دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 17ـی ئاب، لە ڕاگەیەنراوێكی دەروازەی پەروێزخاندا هاتووە، بە بڕیاری پارێزگاری كرماشان، هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیرا.

ماوەی ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دیاری نەكراوە
ڕوون كراوەتەوە، بڕیارەكە بەهۆی كۆبوونەوەی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی و گەشتیاری ئێران لە قەسری شیرین، كە دەیانەوێ بەمەبەستی زیارەت و بەشداریكردن لە یادی عاشوورا، بێنە هەرێمی كوردستان و لەوێشەوە بچنە كەربەلا و شارەكانی عێراق.

باس لەوەش كراوە، ماوەی ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دیاری نەكراوە، تەنیا هاووڵاتییانی هەردوو وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان.

ڕاگرتنی ئەو گەشتە لە كاتێكدایە ڕۆژی 19ـی ئاب، یادی عاشوورایە و لە سەرانسەری كوردستان و عێراق پشووی فەرمییە.



وشە - رامیار جەواد