زۆرجار له تۆیۆتا هیولێكس كه به شێوه‌زاری بازاڕ پێ ده‌ڵێن ''تۆیۆتا مه‌رزییه''، تووشی كێشه‌یه‌كی باو ده‌بێت كه له سلۆری ده‌كوژێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كاتێك ههڵیدهكهیت و پێ له‌سه‌ر به‌نزین لا ده‌به‌یت، راسته‌وخۆ ده‌كوژێته‌وه، ئه‌مه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
له‌مباره‌یه‌وه سامان پێنجوێنی ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی رۆژانه دووچاری تۆیۆتا هیولێكس ده‌بێته‌وه، كوژانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه له سلۆری، بۆ ئه‌مه به‌م شێوه‌یه ده‌توانی چاره‌سه‌ری بكه‌یت:
ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە دەتوانی لەم کێشەیە ڕزگارت بێت
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێ سه‌ره‌تا لووله‌ی به‌خاخه‌كه لابده‌ین كه له ئێرفلۆ هه‌وا دێنێت، دواتر به سپرای تایبه‌ت ناو به‌خاخه‌كه جوان پاك بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت سویچ بكرێته‌وه و یه‌كێك پێ له به‌نزین دابگرێت بۆ ئه‌وه‌ی زمانه‌ی به‌خاخه‌كه بكرێته‌وه و بتوانی به‌جوانی پاكی بكه‌یته‌وه.
ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه كه له به‌شێك له ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌م كاره دروست نییه و نابێ ئه‌نجام بدرێت، به‌تایبه‌ت به‌خاخی ''نیسان ئاڵتیما'' كه نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری بكرێت، به‌ڵام بۆ تۆیۆتا هیولێكس مه‌ترسیدار نییه و 100% كاریگه‌ری باشی ده‌بێت و كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.