سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی دروستكردنی قوتابخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی ئه‌یلوولی 2021، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له شاری دهۆك سه‌ردانی پڕۆژه‌ی دروستكردنی قوتابخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی كرد كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له نزیكه‌وه پڕۆژه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه بڕیاره به‌منزیكانه ده‌ست پێ بكات، ڕۆڵی كه‌رتی تایبه‌تیشی له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی گرنگ له بواری په‌روه‌رده و خوێندن به‌رز نرخاند.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت، پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پێشخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده دووپات كرده‌وه. رای گه‌یاند كه له ڕێی پێشخستن و په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده و خوێندن، ده‌توانین داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانمان و وڵاته‌كه‌مان بنیات بنێین.