كەمی ڤیتامین دی پێوەندی بە نەخۆشی دڵەوە چییە؟

:: PM:07:12:27/09/2021 ‌

بۆ دەسكەوتنی ڤیتامین دی پێویستە مرۆڤ خۆی بخاتە بەر تیشكی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی، یان لە رێگەی حەب و دەرزییەوە وەری بگرێت، بەڵام لە سنووری گونجاودا، كەمیی ئەو ڤیتامینە لە لەش چەند حاڵەتێك دروست دەكات، بەڵام توێژینەوەیەك پێوەستی دەكات بە چەند نەخۆشییەكی مەترسیداری وەك دڵ و لوولەكانی خوێن و بەرزی پەستانی خوێن و شەكرە.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی زستان، توێژینەوەیەكی نوێی زانستی وریایی لە مەترسییەكانی كەمی ڤیتامین دی دەدات، توێژەران لە سەنتەری جۆن هۆبكنز بۆ تەندروستی دڵ دووپاتی دەكەنەوە كە پێوەندییەك لە نێوان كەمی ڤیتامینەكە و زیادبوونی ئەگەر ی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێنەوە هەیە. 
ئەوانەی تیشكی خۆریان بەر ناكەوێ یان ناچنە دەرەوە، رۆژانەی 10 مایكرۆگرام ڤیتامین دی بخۆن
لە تاقیگەدا مشكەكان بۆ ماوەی 20 هەفتە چەند سیستمێكی خۆراكیان بۆ دانرا، لەوانە كەم ڤیتامین دی یان چەوری زۆر یان فرەكتۆزی زۆر، دەركەوت كەمیی ڤیتامینەكە لە مشكدا، هاوتایە لەگەڵ كاریگەری سیستمە دەوڵەمەند بە چەوری و فرەكتۆزەكە بۆ سەر هەرسكردنی خۆراك و كێشە لە فەرمانەكانی دڵدا. 

توێژینەوەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە كەمی ڤیتامین دی، هۆكارێكی مەترسییە بۆ پەككەوتنی دڵ، لە رێگەی هاندانی بەرگری بۆ ئەنسۆلین لە ماسولكەی دڵ، وەك رۆژنامەی "ئێكسپرێس"ی بەرتانی باسی كرد، بۆیە توێژەران ئاماژەیان كرد كە ڤیتامین دی هۆكارێكی یاریدەرە بۆ زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نۆرەی دڵ و پەككەوتنی دڵ و نەخۆشی خوێنبەرەكان و سەكتەی مێشك و حاڵەتەكانی پێوەست بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن، وەك بەرزی پەستانی خوێن و شەكرە. 

جیا لەوە ڤیتامین دی وەك هۆرمۆنێك كار بۆ رێكخستنی زیاتر لە 200 جین لە هەموو بەشەكانی لەش دەكات، بۆیە دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی بەریتانی، رێنوێنی ئەو كەسانە دەكات كە خۆیان نادەنە بەر تیشكی خۆر و زۆر ناچنە دەرەوە، بە خواردنی رۆژانەی 10 مایكرۆگرام لە ڤیتامین دی.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل