گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌یانه‌وێ ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی سینۆفاڕمیان وه‌رگرتووه بتوانن گه‌شتی وڵاتان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ئه‌یلوول، له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ڤاكسینی سینۆفاڕمیان وه‌رگرتووه ناتوانن گه‌شت بكه‌ن، ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی گوت، هه‌ندێك له وڵاتان قبووڵی ئه‌وه ناكه‌ن كه هاووڵاتییان بچن كه ڤاكسینی سینۆفاڕمیان وه‌رگرتووه.
ئێسته زۆرێك له هاووڵاتییان كه ده‌یانه‌وێ گه‌شت بكه‌ن و ڤاكسینی سینۆفاڕمیان وه‌رگرتووه
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه كێشه‌ی ته‌نیا عێراق نییه و له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی قسه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێ.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی باسی له‌وه كرد، ئێسته زۆرێك له هاووڵاتییان كه ده‌یانه‌وێ گه‌شت بكه‌ن و ڤاكسینی سینۆفاڕمیان وه‌رگرتووه تووشی كێشه بوون و ناتوانن گه‌شتی وڵاتان بكه‌ن.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه به‌رژدی هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه ئه‌و كێشه‌یه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، كه به‌شێكیان له جۆرۆی سینۆفاڕمه و له‌لایه‌ن هه‌ندێك له وڵاتان ددانی پێدا نه‌نراوه.