هاووڵاتییانی ئیداره‌ی سۆران له باره‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، قسه بۆ "وشه" ده‌كه‌ن و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، شاسوار خوی به به‌ڵێنی بێ كردار گرتووه.
له دوای به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ هێنانی به‌نزین، حكوومه‌ت ده‌رگای هێنانی به‌نزین و سووته‌مه‌نی بۆ بازرگانان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام شاسوار پاشگه‌زبوویه‌وه و ئێسته نازانێ چۆن خۆی له‌و دۆخه‌ی رزگار بكات، هاووڵاتییانیش ئه‌و جۆره به‌ڵێنه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن.
جه‌مال كه‌مال چالاكی سنووری سیده‌كان، به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووته‌مه‌نی، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێ پرسه‌كان به لارێ‌دا بده‌ن و خه‌ڵكی فریو بده‌ن.
زیاتر گوتی، شاسوار كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد به‌نزین به‌نرخێكی هه‌رزان ده‌فرۆشێ، ئێسته بێده‌نگه و ته‌نیا مه‌به‌ستی هه‌وڵدانه بۆ ههرخهڵهتاندنی خه‌ڵكی.
لای خۆیه‌وه، مه‌نسوور محێ پارێزه‌ر، به "وشه"ی گوت، ره‌زامه‌ندبوونی حكوومه‌ت له‌سه‌ر هێنانی سووته‌مه‌نی شاسواری تووشی شۆك كرد، چونكه ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه حكوومه‌ت له باج و گومرگ خۆشنابێت.
سه‌ردار هیمداد گه‌نجێكی تری ئیداره‌ی سۆرانه و پێی وایه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئۆپۆزسیۆنن وه‌ك ئه‌وه وایه كێشه‌ی میراتیان له نێواندابێت له‌دوای دروستبوونیانه‌وه كه‌وتوونه‌ته قسه گوتن به حكوومه‌ت و پله‌و پۆستیش له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن.
هاووڵاتییانی كوردستان به گشتی پێیان وایه كه خه‌ڵك ئیتر هۆشیاره و چیتر به درۆ و به‌ڵێنی بێ كردار كه ته‌نیا بۆ فه‌یسبووك و راگه‌یاندنه باوه‌ڕ ناكات.
سۆران/ مورشید برادۆستی