به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرا كرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ له شارۆكه‌ى كه‌لار هاووڵاتییەک خۆی هەڵواسی و به‌هۆیه‌وه كۆتایی به ژیانی هات، بە گوتەی کەسوکاری ناوبراویش چەن ساڵێکە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە، پێوه‌ندى به هیچ ڕووداوێكى تره‌وه نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى تشرینى یه‌كه‌م، علی جەمال قدووری، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، "بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئاوارەکانی شارۆكه‌ى کەلار هاووڵاتییەک بەناوی (خ، ا، م) لە دایکبووی 1969 لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسی و كۆتایی به ژیانی هاتووە، بە گوتەی کەسوکاریشى ناوبراو چەن ساڵێکە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە".
ئاماژه كراوه، دوای ڕووداوه‌كه تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارۆكه‌ى کەلار کراوە و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر ڕووداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.
ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو، له تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه، كه‌وا له گه‌رمیان كه‌سێك له‌لایه‌ن ماڵباته‌كه‌یه‌وه كوژراوه. دواتر پۆلیسى ئیداره‌كه و ماڵباتى كه‌سه‌كه له‌وباریه‌وه قسه‌ى خۆیان كرد.