مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری مه‌خموور به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی میحوه‌ره‌كه كۆبووه‌وه و گوتارێكى گرنگى پێشكه‌ش كرد.
ده‌قی گوته‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌داخه‌وه تیرۆریستانی داعش له په‌لامارێكی وه‌حشیانه‌دا بۆ سه‌ر هاووڵاتییان، چه‌ندان هاووڵاتییان شه‌هید كرد و دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به هانایانه‌وه چوون، كه‌وتنه بۆسه‌ی داعش و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و به‌داخه‌وه 13 هاووڵاتیی و پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون.
من سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هه‌موو شه‌هیدان ده‌كه‌م و هیوادارم خوا سه‌بووری به ماڵباتى سه‌ربه‌رزیان بدات و شیفاش به برینداره‌كان ببه‌خشێت، ئینشه‌ڵا. هه‌روه‌ها ده‌ستی ئه‌و دایه جه‌رگسووتاوه‌مان ماچ ده‌كه‌ین، كه جه‌نابی سه‌رۆك به "شێره‌ژن" وه‌سفی كرد، جێی شانازی هه‌موومانه و ئێمه خۆمان به كوڕی ئه‌و دایكه ده‌زانین و سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو دایكان و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین.
به‌داخه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌م و دوا په‌لاماری تیرۆریستان نابێت، به‌ڵام وره‌ی ئێمه به‌رزه و هه‌ر به‌رزیش ده‌مێنێته‌وه و پێشمه‌رگه‌یش ئاماده‌یه له به‌رگریكردن له خاك و شكۆی وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
ئه‌م په‌لامارانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌و بۆشاییه‌ی له نێوان هێزی به‌رگری پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ماوه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش سوود وه‌ربگرن و له‌و شوێنانه‌وه په‌لاماری گوند و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بده‌ن.
دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه پێویسته چی تر كه‌مته‌رخه‌می له‌وه نه‌كرێت، ئه‌و هاوئاهه‌نگییه‌ی پێویسته له نێوان پێشمه‌رگه و سوپادا به‌رده‌وام بێت و هه‌نگاوه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه خێرا بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌م كاره‌ساتانه بكرێت.
دڵنیام پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رگریكردن له خاكی كوردستان و هیوادارم هێزه‌كانی عێراقیش به توندتر و كاراتر بێنه پێشه‌وه و هه‌نگاوه‌كانیان بۆ هاوئاهه‌نگی خێراتر بكه‌ن.
به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه داوامان كردووه پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه دابین بكرێت، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ڕێگری له پڕچه‌ككردن و دابینكردنی ئه‌و هاوكاریانه ده‌كرێت، كه بۆ پێشمه‌رگه پێویستن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.
داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌م ئه‌و پێداویستیانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌یه‌تی بۆ پاراستنی سنووره‌كان دابینی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی له په‌یامی جه‌نابی سه‌رۆكدا به ڕوونی دیاره، كه فه‌رموویانه "پێویسته سه‌ردانی ناوچه‌كه بكرێت و ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی هه‌یه و ئه‌و شوێنانه‌ی پێویسته قایمتر بكرێن، ده‌بێت بكرێن، هه‌نگاوی خۆمان خێرا ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕێی هیچ شتێك ناكه‌ین"، من وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یش ڕاده‌سپێرم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێداویستییه‌ك بۆ پێشمه‌رگه دابین بكه‌ن و وه‌ك حكوومه‌ت له خزمه‌تیانداین و هه‌رچی پێویسته بۆ پاراستنی ئه‌م سنووره دابینی ده‌كه‌ین و درێغی ناكه‌ین.
تیرۆریستان سوودیان له بۆشایی ته‌ناهى وه‌رگرتووه و په‌لاماری پێشمه‌رگه‌یان داوه، داوا ده‌كه‌ین هاوئاهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و هێزی فیدراڵی پته‌وتر بكرێت و ئێمه چاوه‌ڕێی هیچ ناكه‌ین، ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ پاراستنی خاك و خه‌ڵكی خۆمان ده‌یكه‌ین.
تا ئێسته وه‌ك پێویست هه‌نگاوی ئه‌وتۆ نه‌نراوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ته‌ناهى و ئێمه چاوه‌ڕێی هیچی تر ناكه‌ین، چونكه سه‌لامه‌تی و پاراستنی خاك و نه‌ته‌وه‌ی ئێمه له سه‌رووی هه‌موو شتێكه.
ئه‌م په‌لامارانه دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه مه‌ترسی داعش ڕاسته‌قینه‌یه بۆ هه‌موو وڵات و ناوچه‌كه و تیرۆریستانی داعش چالاكن و ده‌توانن په‌لامار بده‌ن و زیان به هێزه‌كانمان بگه‌یه‌نن، بۆیه هاوكاری و هاوئاهه‌نگی هاوپه‌یمانان گرنگه و هیوادارم ئه‌وانیش هه‌نگاوی خێراتر بنێن و هاوكاریمان بكه‌ن.