یه‌كێك له دیمه‌نه‌كانی به‌رده‌وامیی نه‌هامه‌تی ئێزیدییه‌كان ئه‌وه‌یه زۆرێك له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانیان تا ئێسته هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه، چونكه هه‌ڵدانه‌وه و ده‌رهێنان و ناسینه‌وه و ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی قوربانیان، پێویستی به رێوشوێن و ئامرازی پێشكه‌وتوو هه‌یه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پێشوازیكردن له روفاتی قوربانیانی ئێزیدی ئاشكرای كرد، وه‌جبه‌ی دووه‌می روفاتی ئه‌و قوربانیانه له گۆڕستانی كۆجۆ له باشووری شنگال به‌خاك ده‌سپێردرێن.
وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م 104 روفات بووه و وه‌جبه‌ی دووه‌م 41 روفاته
خه‌له‌ف قه‌رۆ سلێمان، رای گه‌یاند، لیژنه‌كه ته‌واوی رێوشوێنه‌كانی له رێگه‌ی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی دادی پزیشكی و تیمی نیشتمانی بۆ گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له به‌غدا ته‌واو كردووه، به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی روفاتی 41 قوربانی ئێزیدی، له‌وانه‌ی له 2014 به‌ده‌ستی رێكخراوی داعش كوژراون.
زیاتر گوتی، روفاتی قوربانییه‌كان له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال گوازراوه‌ته‌وه فه‌رمانگه‌ی دادی پزیشكی له به‌غدا بۆ ناسینه‌وه‌یان و ئاشكراكردنی ناسنامه‌كانیان، بۆیه له هه‌شتی ئه‌م مانگه رێوڕه‌سمێكی ئاینی تایبه‌ت بۆ به‌خاكسپاردنی ئه‌و روفاتانه له گۆڕستانی گوندی كۆجۆ له باشووری شنگال به به‌شداری پیاوانی ئاینی و كه‌سوكاری قوربانیان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ساز ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له حوزه‌یرانی 2014 هێرشه‌كانیان له عێراق ده‌ست پێ كرد، له مانگی ئابی ئه‌و ساڵه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر شارۆكه‌ی شنگال و ده‌وروبه‌ری و هه‌زاران هاووڵاتی ئێزدیان كوشت یان به‌دیلیان بردن، كه تا ئێسته توانراوه ژماره‌یه‌كیان رزگار بكرێت، هاوكات به‌هۆی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌وه ده‌یان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له ناوچه‌كه هه‌یه و تا ئێسته زۆریان هه‌ڵ نه‌دراوه‌نه‌ته‌وه.