دوای زیاتر له دوو هه‌فته له داخرانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ، ده‌روازه‌كه دووباره به ڕووی گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستاندا كرایه‌وه و هاووڵاتییان ده‌توانن بۆ سه‌ردانی ئێران داوای ڤیزه بكه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی كانوونی دووه‌مه‌وه، هه‌ڵگرانی ڤیزه‌ی جۆری گه‌شتیاری ده‌توانن له ڕێی ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه گه‌شتی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكه‌ن.
چوونی گه‌شتیاران بۆ ئێران، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆتۆكۆڵ و ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، رێدان به چوونی گه‌شتیاران بۆ ئێران، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆتۆكۆڵ و ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێت.
جێی باسه له 25ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به بڕیاری كۆماری ئیسلامیی ئێران، قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به ڤیزه‌ی گه‌شتیاری ڕاگه‌یه‌نرابوو، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كونسوڵگه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی، به‌فه‌رمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره به به‌رپرسانی ده‌روازه‌كه راگه‌یه‌نرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ ئاماژه‌ی داوه، دوای ئه‌و بڕیاره، له‌مڕۆ چوارشه‌مه‌وه هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانن داواكاری وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی گه‌شتیاری له كونسوڵگه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكه‌ن و به‌ده‌ستی بهێنن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ وێڕای ده‌ربڕینی هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هاووڵاتییان و گه‌شتیاران، داواشی كردووه پێش گه‌شته‌كان، گه‌شتیاران دڵنیا بن له ڕێكاره یاسایی و بڕیار و ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌رزه‌كان تووشی گرفتی گه‌ڕانه‌وه نه‌بن .