سه‌رنجڕاكێشانی ئه‌وانی تر و بوون به جێی
سه‌رنج و ناچاركردنیان به‌وه‌ی كه تۆیان به‌لاوه په‌سه‌ند بێ و تۆیان خۆشبوێ و هۆگرت بن، به بڕوای زۆرێكه‌وه كارێكی قورسه و ئاسان نییه و پێوه‌سته به كیمیایی تێگه‌یشتن له به‌رانبه‌ره‌وه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به جێی سه‌رنجی هه‌مووان و لای هه‌مووان خۆشه‌ویست بیت، پێویسته ئه‌و حه‌وت ڕێگه‌یه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو بكه‌یت و به به‌رده‌وامی پێڕه‌وییان بكه‌یت.
یه‌كه‌م: له‌به‌ر چاوان به، هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر بوون و په‌راوێزنه‌خستنی ئه‌وانه‌ی كه تۆش به‌لاته‌وه جێی بایه‌خن، وایان لێ ده‌كات كه تۆیان به‌لاوه گرنگ و خۆشه‌ویست و جێی سه‌رنج بێت. باشترین نموونه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌كرێ به سیاسییه‌كان بهێنینه‌وه، ئه‌وانه‌ی زۆربه‌ی كات له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤییه‌كانن، ئه‌گه‌رچی زۆرجار هه‌ڵه‌یش بكه‌ن، به‌ڵام سه‌رنجڕاكێشتر و خۆشه‌ویستترن به به‌راورد به‌و سیاسییانه‌ی زۆر كه‌م ده‌رده‌كه‌ن و خۆیان ده‌خه‌نه به‌رچاوان. ئه‌مه بۆ پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش به ته‌واوی دروسته، بۆیه له‌به‌رچاوی دۆست و هاوڕێ و كه‌سوكار و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت به، تا زۆرتر تۆیان خۆشبوێ و ببیت جێی سه‌رنجی هه‌مووان.
دووه‌م: كه‌سه‌كان به ناوی خۆیان بانگ بكه، كاتێك ناوی كه‌سه‌كان له‌بیر ده‌كه‌یت، یان له‌بری ناوه‌كانیان ده‌سته‌واژه‌ی تر به‌كارده‌هێنێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ده‌سته‌واژانه مانای جوان و رۆمانسی و شادیش بده‌ن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه كاریگه‌رییان نییه، كه كه‌سه‌كان به‌ناوی خۆیانه‌وه بانگ بكه‌یت، ئه‌مه جۆرێك له ددانپێدانانه به كه‌سایه‌تییان كه ناویش ده‌بێته به‌شێك له كه‌سایه‌تی مرۆڤ، به‌مه‌ش كه‌سانی ده‌وروبه‌رت هه‌ست به كه‌سایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن، كاتێك له‌گه‌ڵ تۆن، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌میشه له‌گه‌ڵ تۆدا بن و تۆ ده‌بیته جێی سه‌رنجی ئه‌وان و هۆگرت ده‌بن.
سێیه‌م: پرسیاریان لێ بكه، هه‌میشه خۆت به سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زانیارییه‌كان مه‌زانه و بگره زۆرتر پرسیار له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت بكه، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه تۆ ڕێز له بۆچوونی ئه‌وان ده‌گریت و باوه‌ڕت به بیركردنه‌وه و توانای زانینی ئه‌وانه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات، ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت به ته‌واوی دڵخۆش بن كه تۆ ڕێزیان ده‌گری و نرخ و بایه‌خیان بۆ داده‌نێیت، بۆیه تۆیان زۆر به‌لاوه په‌سه‌ند ده‌بێ و وێلت ده‌بن.
چواره‌م: زه‌رده‌خه‌نه‌ت بیرت نه‌چێت، هه‌رچه‌نده ناكرێ به‌ها بۆ كتێبێك دابنێن به بینی ناو و به‌رگه‌كه‌ی، به‌ڵام مرۆڤه‌كان وه‌ك كتێب نین، گرنگی به ڕووخساره‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌مه بووه‌ته رۆتینێك و كه‌س ناتوانێ خۆی لێ لابدات، بۆیه له كاتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر زه‌رده‌خه‌نه با هه‌میشه له‌سه‌ر ڕووخسارت بێت، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌ت ئارام ده‌كات، هاوكات زه‌رده‌خه‌نه به‌شێكیشه له جوانی و لای ئه‌وانی تر جوانترت ده‌كات، به دڵنیاییه‌وه جوانه‌كانیش هه‌میشه سه‌رنجڕاكێشترن به‌لای مرۆڤه‌كانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ گفتوگۆ و دیدارێكت بێ زه‌رده‌خه‌نه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س ئه‌نجام مه‌ده. به‌ڵكو با هه‌موو دیدار و گفتوگۆكانت پڕ بن له بزه و زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر ڕووخسارت.
ده‌سپێشخه‌ری بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و شتانه بكه، كه هاوڕێكه‌ت حه‌زی پێ ده‌كات
پێنج: ده‌سپێشخه‌ری بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و شتانه بكه، كه هاوڕێكه‌ت حه‌زی پێ ده‌كات، به‌رانبه‌ره‌كه‌ت حه‌زی به پیاسه‌ی نێو پاركێكه و چه‌ندان جاریش ئه‌مه‌ی لای تۆ وتووه، كاتێك تۆ جارێك ده‌سپێشخه‌ری پیاسه‌یه‌كی له‌مجۆره‌ی بۆ نه‌كه‌یت، به دڵنیاییه‌وه جێی سه‌رنج نیت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه زۆر جێی سه‌رنج ده‌بیت و به ته‌واوی خۆشه‌ویست ده‌بیت لای به‌رانبه‌ره‌كه‌ت، بۆیه ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت حه‌زی پێ ده‌كه‌ن و خولیای ئه‌نجامدانیان هه‌یه، ماوه ماوه به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو و بێ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌ت بیری لای ئه‌و چالاكییه بێت، تۆ ده‌سپێشخه‌ری بكه تا ئه‌نجامی بده‌ن، جا پیاسه‌ی پاركێك بێ، بازاڕیكردن بێ، یان یاریكردن یان موزیكژه‌نین یان هه‌ر جۆره حه‌ز و خولیایه‌كی تر كه هاوڕێكه‌ت یان به‌رانبه‌ره‌كه‌ت هه‌یه‌تی.
شه‌شه‌م: وا بكه كه هه‌ست به ئارامی بكه‌ن، زۆرن ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ بینینی كه‌سانی تر به ڕه‌خنه و گله‌یی و گازنده ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه وا ده‌كات كه به‌رانبه‌ره‌كه‌ت چێژ له دیدار و بینینت نه‌بینێ، بۆیه به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه مه‌كه و بگره خۆشحاڵی خۆت ده‌رببڕه به بینینی كه‌سه‌كه و پرسیار له دۆخ و حاڵی بكه و ئه‌و بابه‌تانه بكه‌ره ته‌وه‌ری گفتوگۆكه كه به‌لای به‌رانبه‌ره‌كه‌ت جێی بایه‌خن، به گشتی بابه‌ته‌كه مه‌به‌ره سه‌ر دابه‌زینه سه‌ر به‌رانبه‌ره‌كه‌ت له ڕێی گله‌یی كردنه‌وه، مه‌شچۆ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه هه‌ر باسی خۆت بكه‌یت، به‌ڵكو بابه‌تێكی هاوبه‌ش و گشتگیر و جێی بایه‌خ به‌لای ئه‌و و خۆت هه‌ڵبژێره.
حه‌وته‌م: ویستی خۆت بۆ خۆشحاڵبوون به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كه‌ت و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ده‌رببڕه، به دڵنیاییه‌وه لای كه‌س خۆشه‌ویست نابیت، ئه‌گه‌ر وایان لێ نه‌كه‌یت، كه وا بیر بكه‌نه‌وه، تۆ ئه‌وانت خۆش ده‌وێت، بۆیه بایه‌خی زۆریان پێ بده و هه‌میشه دوای گفتوگۆكان ئه‌وه دووپات بكه‌ره‌وه كه زۆرم چێژ بینی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تۆ، یان زۆر تامه‌زرۆی دیدارت بووم، ئه‌مه وایان لێ ده‌كات، كه وا بیر بكه‌نه‌وه، كه تۆ هۆگری ئه‌وان بوویت، كاتێكیش ئه‌و بیركردنه‌وه‌یان لا دروست بوو، كاردانه‌وه‌ی هاوشێوه لای ئه‌وانه‌وه دروست ده‌بێ و ئه‌وانیش هۆگری تۆ ده‌بن.