حكوومه‌تی هیندستان سیاسه‌تی دابینكردنی ئاسایشی خۆراكی گرته‌به‌ر و به بڕیارێك هه‌نارده‌كردنی گه‌نم بۆ ده‌ره‌وه‌ی قه‌ده‌غه كرد.
هیندستان خوازیاره به‌م هه‌نگاوه له‌لایه‌ك رێگری له گرانبوونی نرخی خۆراك و له‌لایه‌كی تریش پێش به هه‌ڵاوسان بگرێت.
هیندستان له دوای چین، به دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌نم له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت. بڕیاره نوێیه‌كه له كاتێكدایه پێشتر حكوومه‌تی هیندستان پلانی دانابوو، له‌مساڵدا 10 ملیۆن تۆن گه‌نم هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.
سه‌رۆكی چین پێشتر به‌ڵێنی دابوو به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، پێش به‌و ته‌نگژه خۆراكییه بگرێت كه له دوای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ئۆكراینا به‌رۆكی دنیای گرتووه، بڕیاری ئێسته‌ی وڵاته‌كه، ته‌نگژه‌كه زیاتر قووڵ ده‌كاته‌وه.
پێوه‌ندی به وشكه‌ساڵی و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا هه‌یه
یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم دابه‌زێت، پێوه‌ندی به وشكه‌ساڵی و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا هه‌یه. پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم له چین به رێژه‌ی 4% دابه‌زێت.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، هیندستان جگه له‌وه‌ی كه به فه‌رمی گه‌نم هه‌نارده ناكات، هه‌نارده‌كردنی گه‌نم له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌تیشی قه‌ده‌غه كردووه.
هه‌ریه‌ك له میسر و توركیا كه به دوو وڵاتی كڕیاری سه‌ره‌كی گه‌نمی ئۆكراینا هه‌ژمار ده‌كران، داوایان له هیندستان كردبوو گه‌نمیان بۆ دابین بكات، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی تری ئه‌فریقی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش داوای كڕینی گه‌نم له هیندستانیان كردووه.
هیندستان بۆ هاوسه‌نگكردنی داخوازی و خستنه‌ڕووی گه‌نم، ساڵانه پێویستی به 25 ملیۆن تۆن گه‌نم هه‌یه.