ئه‌و شانده‌ی هه‌ولێر كه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئومێد خۆشناو پارێزگار، له "ناشفێڵ"ن، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌و ویلایه‌ته كۆ بوونه‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رای گه‌یاندووه، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ ویلایه‌ته یه‌ككگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی كوردی له شاری ناشفێڵ كۆبووینه‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه به‌شێكی زۆر له ڕه‌وه‌ندی كوردی له شاری ناشفێڵ و دۆستانی كورد و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مه‌ریكی دۆستی كوردستان ئاماده‌ی بوون، له‌گوتارێكدا، ڕۆڵ و كاریگه‌ری ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌شاری ناشفێڵ روون كرایه‌وه.
خۆشناو باسی له‌وه كردووه كه شانازی به ڕه‌وه‌ندی كوردستانی ده‌كه‌ین له شاری ناشفێڵ، جێگه‌ی سه‌ربه‌رزین له‌و ڕۆڵه گه‌وره‌یه‌ی ده‌یگێڕن بۆ پاراستنی كولتووری كوردستان و پشتیوانی‌تان له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان.
باسی له‌وه‌یش كردووه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوچه‌ی ناشفێڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئێواره خوانێك به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا و دۆستانی كورد و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مه‌ریكی دۆستی كوردستان و به‌شێك له ڕه‌وه‌ندی كوردی شاری ناشفێڵ بۆ شاندی پارێزگای هه‌ولێر ڕێكخراوه.
شاندێكی پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند رۆژێكه له ناشفێڵن و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، چه‌ندان كۆبوونه‌وه و دیداری گرنگیان ئه‌نجام داوه.
هەولێر/ فەیسەڵ شێخانی