سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی محه‌مه‌دئه‌مین فه‌قێ حه‌سه‌ن ده‌رگه‌ڵه‌یی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران، سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه و خه‌باتگێڕی دێرین "محه‌مه‌دئه‌مین فه‌قێ حه‌سه‌ن ده‌رگه‌ڵه‌یی"مان بیست.
پێشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و یاوه‌ری بارزانی نه‌مر بۆ سۆڤییه‌ت
"محه‌مه‌دئه‌مین فه‌قێ حه‌سه‌ن ده‌رگه‌ڵه‌یی پێشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و یاوه‌ری بارزانی نه‌مر بۆ سۆڤییه‌ت، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و هه‌ڵگری میدالیای بارزانی نه‌مر بوو، ته‌مه‌نێكی دوورودرێژی بۆ خه‌بات و كوردایه‌تی ته‌رخان كرد و یه‌كێك بوو له پێشه‌نگه‌كانی قاره‌مانێتی و پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتگێڕی". سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌دا وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی ماڵباتی تێكۆشه‌ری محه‌مه‌دئه‌مین فه‌قێ حه‌سه‌ن ده‌رگه‌ڵه‌یی و كه‌سوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و هه‌موو خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌رانی كوردستان ده‌كه‌م. له خودای گه‌وره داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.