شاره‌زایانی ده‌ستووری و یاسایی رای ده‌گه‌یه‌نن، دادگای فیدڕاڵی عێراق به هه‌موو پێوه‌ره‌كان نایاسایی و ناده‌ستوورین به مردووی له دایك بووه، بڕیاره‌كانیشی سیاسین و گوشاریان له‌سه‌ره.
له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب، ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی كه ئێسته هێمای پرسیاری له‌سه‌ره و له ساڵی 2005وه شه‌رعییه‌تی گومانی له‌سه‌ر، بڕیاری ناردنی 400 ملیاره‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
د.ڕێبین سه‌لام پسپۆڕی ده‌ستووری، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق به هه‌موو پێوه‌ره‌كان نایاسایی و ناده‌ستوورین، به مردووی له دایك بووه، له‌و جۆره بڕیاره له سه‌رده‌می داعش‌یش نه‌دراوه، كاتێك چوارساڵ داعش له موسڵ بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌نێردرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا، دژی سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌كه‌شیه‌تی، خه‌ڵێكێك پێیان قبووڵناكرێ هه‌ولێر و به‌غدا له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه و بڕیاری سیاسی به دادگا ده‌رده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه شاباز سیوه‌یلی یاساناس، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی و به‌م بڕیاره‌یشی دژی ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه داویه‌تی، سیاسیین و گوشاری سیاسی له‌سه‌ر دادگایه و نه‌یتوانیوه له‌ڕووی یاساییه‌وه هاوسه‌نگی خۆی بپارێزێت.
باسی له‌وه‌یش كرد كه ڕێككه‌وتنێك له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ عێراق هه‌بوو، یه‌كێك له خاڵه‌كان بابه‌تی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، له ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش هه‌یه ته‌واوی بڕیاره‌كانی دادگا فیدڕاڵی له‌سه‌ر نه‌وت و غاز و شایسته داراییه‌كانی كوردستان هه‌ڵپه‌سێردرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا رای گه‌یاند، جێگه‌ی داخه جارێكی تر دادگه‌ی فیدڕاڵیی عێراق هه‌ڵوێستێكی تری دوژمنكارانه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان نیشان دا و، ڕێگری له‌وه كرد ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌رێم بێت كه بڕیار بوو له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی