مه‌سروور بارزانی‌ له‌ ڕێوڕه‌سمێكی‌ بازرگانی‌ له‌ هه‌ولێر به‌شداره‌

:: PM:03:21:19/03/2023 ‌
مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌ رێوڕه‌سمی‌ كردنه‌وه‌ی‌ هۆتیلی‌ "حیات ریجیبسی‌ و گوڵان مۆڵ" له‌ هه‌ولێر به‌شداری‌ ده‌كات. 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی‌ ئادار/ مارس، ئێسته‌ مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كورستان به‌شداره‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی هوتێلی حیات ریجیبسی و گوڵان مۆڵ له‌ شاری هه‌ولێر.

له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی هۆتێل و مۆڵه‌كه‌دا، جگه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك له‌ باڵوێز و كونسوڵ و نێرده‌ و نوێنه‌ر و دیپلوماتی وڵاتانی جیهان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شداری رێوره‌سمه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنی‌ ئێواره‌یش مه‌سروور بارزانی‌ 123 باڵوێز و نوێنه‌ری‌ وڵاتانی‌ له‌ چیای‌ كۆڕه‌ك كۆ كردنه‌وه‌ و ئاهه‌نگێكی‌ به‌ بۆنه‌ی‌ نه‌ورۆز و ئادار بۆ ساز كردن. 



وشە - وشه‌