ئه‌كته‌رێكی فیلمه ڕووته‌كان له‌كاتی تۆماركردنی گرته‌یه‌ك له‌ناو ئاوێكدا، به‌هۆی قرشێكه‌وه زامدار ده‌بێت.
مۆڵی كاڤالی خانمه ئه‌كته‌ری فیلمه ڕووته‌كان، به ڕه‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكیی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی بۆ نمایشێك گرته‌یه‌ك تۆمار ده‌كات و له گرته‌كه‌دا ده‌یه‌وێت بڕواته ناو ئاوێكه‌وه كه چه‌ند قرشێكی تیادایه له‌ناو قه‌فه‌سێكدا، به‌ڵام گرته‌كه به كۆتایه‌كی خراپ بۆ ئه‌و خانمه ته‌واو بوو.
ئه‌و خانمه باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد قرشه‌كان بتوانن بگه‌نه ناو قه‌فه‌سه‌كه و زامداری بكه‌ن، بۆیه بێ ئه‌وه‌ی هیچ ترسێكی هه‌بێت خه‌ریكی ڕێكلامكردنی خۆی بوو بۆ یه‌كێك له ماڵپه‌ڕه‌كانی فیلمه ڕووته‌كان و له‌پڕ تووشی ئه‌و ڕووداوه بوو.
دوای ئه‌وه‌ی به‌په‌له مۆڵی ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، برینه‌كه‌ی قاچی به 20 ته‌قه‌ڵ بۆ ده‌دوورنه‌وه و ئێسته چه‌ند ڕۆژێكه به یاریده‌ده‌ر ده‌ڕوات به‌ڕێدا.
ئه‌و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ڕێگه‌ی پێگه تایبه‌ته‌كانی خۆی سوپاسی هه‌وادارانی كردبوو كه هاوخه‌می خۆیان بۆ زامداربوونه‌كه‌ی ده‌ربڕیبوو، ڕایگه‌یاندووه كه ئێسته باری ته‌ندروستی باشتره و ئازاریشی كه‌م بووه‌ته‌وه و هیواده‌خوازێت به زووترین كات چاكببێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانی ئاسایی خۆی و به‌پێیه‌كانی خۆی ڕێ بكات.