چاودێرانی سیاسی و نووسه‌ران به پێویستی ده‌زانن له ڕۆژی ده‌نگداندا، هاووڵاتییان تۆڵه‌ی ئه‌م سووكایه‌تییه‌ی به‌غدا بكه‌نه‌وه له‌و لایه‌نانه‌ی كه هاوسۆز و پاڵپشتی به‌غدا بوون و ده‌یانگوت به‌غدا فریادڕه‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر نه به‌غدا و نه هیچ دوژمنێكی تر سته‌میان لێ نه‌كات.
زیره‌ك سابیر نووسه‌ر و چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هاووڵاتییانی كوردستان جێی خۆیه‌تی ئه‌و هه‌موو سووكایه‌تی و سته‌مه‌ی ئێسته لێیان ده‌كرێت، به‌هۆی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌و لایه‌ن و په‌رله‌مانتارانه كه زوڕناژه‌نییان بۆ به‌غدا ده‌كرد، ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت، پاره‌یان بۆ هه‌ڵده‌ڕێژن و هه‌موو سه‌ری مانگێك مووچه‌مان پێ ده‌ده‌ن، قبووڵ نه‌كه‌ن.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئاشكرابوو هه‌موو ئه‌و به‌ڵێن و قسانه چه‌واشه‌كاری بوو بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك، بۆیه باشترین ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ڵك ئه‌وه‌یه ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی كوردستان تۆڵه‌یان لێ بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و گوێله‌مستانه سه‌لماندیان كه جگه له به‌كرێگیراو و خۆفرۆشێك، هیچی تر نین، بۆیه تاوانه ئه‌وان ببن به نوێنه‌ری گه‌لی كوردستان، چونكه هیچ جێی متمانه نین.
"ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ده‌ستیان بڕوات، به‌ده‌ستی خۆیان قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه، كه به‌ری ڕه‌نجی 100 ساڵ خه‌بات و تێكۆشان و ده‌ریایه‌ك خوێنی گه‌شی شه‌هیدانه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی داگیركه‌ران له خۆیان ڕازی بكه‌ن، خووی داگیركه‌رانیش وایه ته‌نیا ئه‌وكات لێت ڕازی ده‌بن كه به‌ده‌ستی خۆت په‌تی چه‌وسانه‌وه بخه‌یته ئه‌ستۆی خۆت"، زیره‌ك سابیر نووسه‌ر و چاودێری سیاسی وای گوت.
هاوكات به‌ختیار محه‌مه‌د چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا هه‌رگیز فریادڕه‌سی كورد نه‌بووه و نابێت، گرنگه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و لایه‌نانه باش بناسێت كه وه‌ك كڵاوسووری به‌ر له‌شكری دوژمن، كه‌وتنه دژایه‌تیی خوێنی شه‌هیدان و ده‌یانگوت به‌غدا فریادڕه‌سه و به‌ناوی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه نیشتمانیان فرۆشت.
به‌غدا هه‌رگیز فریادڕه‌سی كورد نه‌بووه و نابێت
ئه‌و روونی كرده‌وه كه ده‌نگده‌ران ده‌بێ ڕۆژی 10ی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ، به‌بێ دوودڵی و گومان تۆڵه‌ی خۆیان له‌و حزبه به‌ناو ئۆپۆزسیۆنانه‌ی سه‌ربه به‌ره‌ی دوژمنان و عێراق و ئێران بستێننه‌وه، كه ساڵه‌هایه خه‌ڵكی چه‌واشه ده‌كه‌ن و ڕووی دوژمنانی كورد سپی و جوان ده‌كه‌ن.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، له حزبه‌كانی سه‌ربه دوژمن و بێگانه هیچ شتێكی باش و چاك چاوه‌ڕوان ناكرێ و ده‌بێت به هه‌موو تواناوه سزایان بده‌ن و ڕایانماڵن، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر نه به‌غدا و نه هیچ دوژمنێكی تر سته‌میان لێ نه‌كات و كوردستان نه‌كه‌وێته‌وه ژێر مه‌ترسییه‌وه و برسی نه‌كرێن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ده‌نگیان پێ بدرێ و دووباره كورسیی پێویست بهێننه‌وه، ئه‌وا ده‌كه‌ونه تونێلێكی تاریك و چاره‌نووسیان به‌ره‌و نادیار ده‌ڕوات.
هه‌ولێر\وشه