بە‌گوێره‌ی ڕاپرسی ماڵپه‌ڕی ''MassMutual'' ڕێژەی %37ی ئەو كه‌سانه‌ی كه خانه‌نشین ده‌كرێن، هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی كه‌سه‌كان كه ده‌گه‌نه ته‌مه‌نێكی گه‌وره، ئاواتیانه خانه‌نشین بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه پشوو بده‌ن، به‌ڵام 67%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێن په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌و ئاواته‌یان.
پێشنیاری پزیشكی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خانه‌نشین كراون و بۆ ڕێگریكردن له‌وه‌ی دووچاری گۆشه‌گیری ببن له دوای خانه‌نشینی، بریتییه له زیادكردنی چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌سه‌ربردنی كاته‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سه دڵخوازه‌كان و وه‌رزشكردن، درێژه‌دان به خولیاكانی گه‌نجی و گه‌شتكردن كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خانه‌نشین كراون.
پاوڵ لاپیانا شاره‌زا له بواری ڕاپرسی
ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خانه‌نشین ده‌كرێن ده‌بێت پێشبینییه‌كانیان بۆ پرۆسه‌ی دوای كۆتاهاتن به ئه‌ركه‌كانیان، هێنده به خۆش و باش نه‌بینن، چونكه هه‌ر ئه‌و پێشبینییانه‌یه كه خانه‌نشینان بێ هیوا ده‌كات كاتێك ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و ئه‌و چێژه نابینن كه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.
پلانێكی تۆكمه‌ی ئابووری بۆ كاتی خانه‌نشینی، پێوه‌سته به دڵخۆشی خانه‌نشینانه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خانه‌نشین كراون و پاره‌یه‌كی باشیان كۆ نه‌كردووه‌ته‌وه، نائاسووده‌ن به‌راورد به‌وانه‌ی كه مشووری خۆیان خواردووه، یه‌كێك له پێشنیاره‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خانه‌نشین ده‌كرێن، بریتییه له درێژه‌دان به كاركردن ئه‌گه‌ر به خۆبه‌خشیش بێت، چونكه به‌رده‌وامیدان له كاركردن ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له هه‌موو هۆكاره‌كانی تر گرنگتر، بریتییه له پته‌و هێشتنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه خێزانییه‌كان.