به‌گوێره‌ی گوته‌ی شاره‌زایان، به‌كارهێنانی خوێیه‌كی زۆر له چێشتدا ده‌بێته هۆی مه‌ترسیی تێكچوونی باری ته‌ندروستی، وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و جه‌ڵته‌ی دڵ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕێنوێنی ده‌كرێین به شێوازێكی سنووردار خوێ به‌كار بهێنین.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له كه‌سانی پێگه‌یشتوو ڕێژه‌ی سۆدیۆم له چێشته‌كانماندا بۆ هه‌ر ڕۆژێك، نابێت له دوو هه‌زار و 300 میلیگرام تێپه‌ڕ بكات، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وانه‌ی كه فشاری خوێنیان هه‌یه، ده‌بێت زیاتر ئاگاداری خۆیان بن و ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر له خوێ بخه‌نه ژه‌مه‌كانیان.
كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سۆدیۆم له خواردنه‌كان، ده‌بێته هۆی سنوورداركردنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ته‌ندروستییه‌كی باش به جه‌سته‌مان ده‌به‌خشێت.
پزیشكان
ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خوێ له خواردنه‌كان، هه‌وڵ بده بڕێكی زۆر له خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به ماده‌ی پۆتاسیۆم بخۆن، وه‌رگرتنی بڕێكی پێویست له پۆتاسیۆم به هه‌مانشێوه ده‌بێته هۆی باشبوونی ته‌ندروستیی دڵ و جه‌سته، شاره‌زایان هۆشداریی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه خواردنه له‌قوتوونراوه‌كان، بڕێكی زۆر له سۆدیۆم له‌خۆ ده‌گرن و دووركه‌وتنه‌وه لێیان، سوود به ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت.