شەش كۆگا لە رێی هەولێر بۆ قوشتەپە گڕی گرتووە، ئاگرەكە گەورەیە و تا ئێستە لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە كۆنترۆڵ نەكراوە.
كاروان میراودەلی گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، بە "وشە"ی گوت، تیمەكانیان هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن، بەڵام هێشتا ئاگرەكە كۆنتروڵ نەكراوە.
روونیشی كردەوە كە ئەوانەی سووتاون شەش كۆگان و هی كەلوپەلی جۆراوجۆرن.
ئەمساڵ چەندان ئاگری گەورە لە سنووری هەولێر كەوتووەتەوە كە دیارترینیان سووتانی بازاڕی لەنگە و كۆگایەكی تر بوو لەناو هەولێر.