ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی، پێشوازیی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاندی یاوه‌ری ده‌كات. جیا له هه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ندان دۆسیه كه جێی گفتوگۆیی نێوان هه‌ردوو وڵاتن، هاوكات بڕیاره سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆی ئه‌وه بكات كه نیازی هه‌یه له داهاتوو هێزی زیاتری ئه‌مه‌ریكا له عێراق بڵاو بكرێته‌وه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی نیسان، له رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكیی وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی، پێشوازیی له محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق و شاندی یاوه‌ری بكات، له كۆبوونه‌وه‌یاندا چه‌ندان دۆسیه ده‌كه‌ونه ناو گفتوگۆوه، یه‌ك له‌وانه نیازی ئه‌مه‌ریكایه له داهاتوودا هێزی زیاتر له عێراق بڵاو بكاته‌وه.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دۆخی ئێسته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وا ده‌كات كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان بایدن و سوودانی زیاتر جێی بایه‌خ بن، بۆیه له‌ناو ئه‌و دۆسیانه‌ی بڕیاره گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت، دۆسیه‌یه‌ك كه بایدن به‌لایه‌وه گرنگه، ده‌یه‌وێ گفتوگۆی ئه‌وه له‌گه‌ڵ سوودانی بكات كه ئه‌مه‌ریكا نیازی هه‌یه له داهاتوودا هێزی زیاتر له عێراق بڵاو بكاته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه لایه‌نی سه‌ربازی له‌و سه‌ردانه‌ی سوودانی كه‌مترین قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵكو زیاتری رۆشنایی ده‌خرێته سه‌ر پێوه‌ندیی ئابوووری و بازرگانی و وزه، كه ئه‌وانه به‌لای حكوومه‌تی عێراقیشه‌وه جێی بایه‌خی زیاترن.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بایدن و لوێد ئۆستنی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاواز چاویان له سوودانی ده‌كه‌وێت، بڕیاره له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رۆشنایی بخرێته سه‌ر بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكی و هاوپه‌یمانانی له عێراق كه مانه‌وه‌یان له عێراق گرنگه.
پێرێ 13ی نیسان، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به یاوه‌ریی شاندێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق، گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا و له‌و سه‌ردانه‌یدا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری به‌رگریی ده‌بێت. له‌ناو شانده‌كه‌ی عێراقدا، سێ به‌رپرسی كوردیش هه‌ن.