سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، ئێران له‌و هێرشه‌ی له دژی ئیسرائیل ئه‌نجامی داوه، به‌لای كه‌مه‌وه 60 تۆن ماده‌ی ته‌قینه‌وه له مووشه‌ك و درۆنی به‌كار هێناوه، به‌ڵام له هێرشه‌كه‌یدا شكستی هێناوه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل كه قسه‌ی بۆ "سكای نیوز" كردووه، رای گه‌یاندووه كه ئێران ویستوویه‌تی له هێرشه‌كه‌یدا چه‌ندان پێگه‌ی ستراتیجی له ئیسرائیل بكاته ئامانج، بۆ ئه‌وه‌یش به‌لای كه‌مه‌وه 60 تۆن ماده‌ی ته‌قینه‌وه له مووشه‌ك و درۆنی به‌كار هێناوه، به‌ڵام شكستی هێنا.
زیاتر گوتی، هێزه‌كانی به‌رگریمان و به‌هاوكاریی هاوپه‌یمانانمان، توانیومانه زۆربه‌ی ئه‌و مووشه‌ك و درۆنانه‌ی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرابوون، له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئیسرائیل بیانته‌قێنینه‌وه و ئه‌وانیش تریش له ئاسمانی ئیسرائیل‌دا ته‌قێنرانه‌وه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل ئه‌وه‌شی گوت، ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كلكه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه. بۆ ئه‌وه‌یش گوتی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپاكه‌یان، چه‌ندان بژارده‌ی بۆ فه‌رمانده سیاسییه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران.
پێرێ 13ی نیسان، ئێران هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل و باس له‌وه ده‌كرێ 330 مووشه‌ك و درۆنی ره‌وانه‌ی ئیسرائیل كردووه. ئیسرائیل ده‌ڵێ 99%ی مووشه‌ك و درۆنه‌كانی له ئاسمان ته‌قاندووه‌ته‌وه و ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌ك كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكیان نه‌بووه و ته‌نیا منداڵێك به سووكی بریندار بووه.
ئێران ئه‌و هێرشه‌ی له تۆڵه‌ی هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كونسوڵگه‌كه‌ی له دیمه‌شق ئه‌نجام دا كه به هۆیه‌وه حه‌وت فه‌رمانده‌ی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كوژران.