سپینەر بووە پڕفرۆشترین یاریی دنیا

:: AM:11:59:19/07/2017 ‌

سپینەر كە یارییەكی نوێ و سەرنجڕاكێشە، بازاڕەكانی دنیای تەنیوە و لە فرۆشتنی ئۆنلاینی ئەنتەرنێتیش بووە پڕفرۆشترین یاریی دنیا و ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد.

لە بازاڕەكانی چین لە فرۆشتنی ئۆنلاین لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، سپینەر لە پێشەوەی بەرهەمەكانی تر بووە و لە دوای چینیش ئەمەریكا و رووسیا زۆرترین فرۆشی ئەو ئامێرەیان هەبووە.

دەگوترێت سپینەر بۆ كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ باشە و لە نێو منداڵان و تەنانەت گەورەكانیش لایەنگرێكی زۆری هەیە.

هەرازنترین نرخی ئەو جۆرە یارییە دۆلارێك و نیوە و هەرزانبوونی ئامێرەكە هۆكار بووە لەوەی زۆرترین ژمارەی لێ بفرۆشرێت.

كەم ماڵ هەیە ئامێرێكی سپینەری بۆ منداڵەكان نەكڕیبێت. یارییەكە لە قەبارە و شێوەی جیاواز و سەرنجڕاكیشدا دروست دەكرێت.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زۆر جار شێوازی جیاواز بۆ دروستكردنی ئەو ئامێرە لە لایەن هەندێك لە بەهرەمەندان دەخرێتە ڕوو و هەندێك كۆمپانیای تایبەتیش ئامێرەكە لە زێڕ و مادەی گرانبەها دروست دەكەن و دەیخەنە بازاڕەوە.






وشە - سلێمان تاشان