ئەمڕۆ هەینی 21ـی تەمووز، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی دنیا هەر ئۆنسێكی بە هەزار و 237 دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 253 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 225 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18: 195 هەزار دینار
پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.
دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 237 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 126 هەزار و 750 دینار دەستنیشان كراوە.
نرخی دراو
نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
100 دۆلاری ئەمەریكی 127 هەزار دینار.
100 یۆرۆ: 145 هەزار و 500 دینار.
100 پاوند: 164 هەزار دینار.
100 هەزار تومەن: 34 هەزار و 250 دینار.
100 لیرەی توركی: 36 هەزار دینار.
100 یۆرۆ: 115.096 دۆلار.
100 پاوند : 129.970دۆلار.