سلێمانی: لە 24 سەعاتی ڕابردوو نۆ پێكدان و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل تۆمار كراوە

:: AM:10:42:21/07/2017 ‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردۆتەوە، لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو نۆ پێكدان و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل تۆمار كراوە لەسنوورەكەیان.

ئەمڕۆ هەینی 21ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردۆتەوە، لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو ڕووداوەكان بەم شێوەیە بوونە لە سنوورەكەیاندا:

بەهۆی كۆنترۆڵ لەدەستدان لەنزیك پردی وڵوبە پێكدادانێك ڕوویداوە، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.

 پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر پردی قلیاسان، زیانی گیانی نەبووە.

ڕووداوێكی كۆنترۆڵ لەدەستدان لەنزیك پردی وڵوبە لەئەنجامدا هاووڵاتیەك برینداربووە.

ڕووداوێكی شێلان لەباخچەی ڕازاوە لەنزیك پاركی ئازادی ڕویداوە، لەئەنجامدا هاووڵاتیەك گیانی لەدەست دا.

پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەنزیك بەنزینخانەی بینایی زیانی گیانی نەبوو.

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەتاسڵوجە لەئەنجامدا هاووڵاتیەك برینداربوو.

ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای كەلار-سلێمانی لەنزیك شارەدێی باوەنور روویداوە، لەئەنجامدا چوار هاووڵاتی برینداربوون.

ڕووداوێكی تری وەرگەڕان لەسەر ڕێگای كەلار-سلێمانی لەنزیك شارەدێی باوەنور تۆماركراوە و هیچ زیانی گیانی نەبووە.

لەسەر ڕێگای كەلار-سلێمانی لەنزیك شارەدێی باوەنور ڕووداوێكی وەرگەڕان ڕویداوە و لەئەنجامیشدا هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا و سێ هاووڵاتی تریش برینداربون.



وشە - رامیار جەواد