ئه‌گه‌ر به دوای ئاسانترین ڕێ ده‌گه‌ڕێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی جه‌سته، پێویسته سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیاندا بزانن، خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیاندا یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه پزیشكان له‌سه‌ر سووده‌كانی كۆكن، به‌ڵام ئه‌گه‌ریش پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌كه گه‌رم بێت، ئه‌وا سووده‌كانی زیاتر ده‌بێت.
سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم له به‌یانیاندا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی جه‌سته:
خواردنه‌وه‌ی ئاو به یه‌كه‌مین ھۆكار داده‌نرێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی كرداری هه‌رس له ماده‌ی ژه‌هراوی به تایبه‌تیش ئه‌ندامی ڕیخۆڵه، هه‌روه‌ها گرنگه بۆ كرداری مێتابۆلیزمی جه‌سته، به‌مه‌ش كێش كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئاوی گه‌رم ڕێگری له قه‌بزی ده‌كات، به‌مه‌ش به هه‌مان شێوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش هه‌یه، ئاوی گه‌رم به‌نده‌كانی چه‌وری جه‌سته تێك ده‌شكێنێت، كه بووه‌ته هۆی زیادبوونی چه‌وری و كێش، به تایبه‌تیش كاتێك له به‌یانیان به‌ر له نانخواردن ده‌یخۆنه‌وه.
له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی كووپێك ئاوی گه‌رم له به‌یانیاندا سوڕی خوێن چالاك ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش كرداری هه‌رس خێرا ده‌بێت و چه‌وری جه‌سته ده‌توێته‌وه، له ئه‌نجامدا كێش داده‌به‌زێنێت.
یه‌كێك له لایه‌نه گرنگه‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاو بریتییه له ئاره‌زوو نه‌كردنی خۆراك، خواردن و نه‌هێشتنی هه‌ستكردن به برسیه‌تییه.