ژنێكی به‌ریتانی، دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌ر قه‌ڵه‌وییه‌كه‌ی بۆی ده‌ركه‌وتبوو هیچ توانایه‌كی نه‌ماوه بۆ یاریكردن و گرنگیدان به منداڵه ساواكه‌ی، 50 كیلۆ كێشی خۆی دابه‌زاند.
"ئالیس سپاركس" ته‌مه‌ن 32 ساڵ، ئه‌و ژنه به‌ریتانییه‌یه كه كێشی جه‌سته‌ی گه‌یشتبووه 107 كیلۆگرام، ئه‌م قه‌ڵه‌وییه‌شی به هۆی زۆر خواردنی له ساڵانی 2007 تا 2014 دروست بوو، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری كرد و بووه خاوه‌نی منداڵێك، ورده ورده هه‌ستی پێ كرد توانای به‌رگه‌گرتنی ئه‌و قه‌ڵه‌وییه‌ی نه‌ماوه، پێویسته به ته‌واوه‌تی هه‌وڵی دابه‌زینی بدات، تا بتوانێت به باشی منداڵه‌كه‌ی به‌خێو بكات و به یاریكردن له‌گه‌ڵی گوێی له ده‌نگی پێكه‌نینه‌كه‌ی بێت.
له‌به‌ر ئه‌مه ئالیس بڕیاری دا ئه‌وه‌نده‌ی پێی بكرێت له كێشی جه‌سته‌ی دابه‌زێنێ، ده‌ستی كرد به كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆراك و ڕاهێنانی وه‌رزشی، خۆراكه‌كانیشی له سیسته‌می خۆراكی ته‌ندروست به‌سته‌وه، تا وای لێ هات له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كێشی كرد به 67 كیلۆگرام، به‌ڵێنی به خۆی دا هه‌رگیز نه‌هێڵێت زۆرخۆری و خۆراك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی دروست بكه‌ن.
ئێسته خاوه‌نی كێشێكی نموونه‌یییه، به پێی سیسته‌می پزیشكی له‌گه‌ڵ درێژی باڵای زۆر گونجاوه، به ئاسانی ده‌توانێت گرنگی به كاروباره‌كانی خۆی و منداڵ به‌خێوكردنه‌كه‌ی بدات.