خانمه ئه‌كته‌ری ناسراوی شاری سلێمانی (هه‌واڵ عوسمان)، له‌گه‌ڵ كچه گه‌وره‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌یه‌كی سێلفی خۆیان پێكه‌وه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیان دا ڕاده‌كێشن، و وه‌سفی جوانی كچه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
له نوێترین ده‌ركه‌وتنی ئه‌م دوو دایك و كچه‌كه‌دا بوونه‌ته باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌وادارانی وه‌سفی جوانی كچه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و به شاجوانی هونه‌ر ناویان بردووه و بڕوا ناكه‌ن ئه‌وه كچی هه‌واڵ عوسمان بێت و به توانجه‌وه بۆیان نووسیووه، تۆش هێشته گه‌نجی.
ماویه‌ك به‌ر له ئێسته‌ش ناوبراو داوی دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی زۆر وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند "پشتیوان به‌ده‌وی"، بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی بۆیان نووسیبوو: "زۆر له وه‌نه‌وشه‌ی خوشكت ده‌چیت و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو هونه‌رمه‌ندانمان پیری له ڕووخسارت نه‌ماوه و گه‌نجتر بوویته‌ته‌وه".
ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ناسراوی شاری سلێمانی، (هه‌واڵ عوسمان) له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌كته‌ری ناوداری كورد (پشتیوان به‌ده‌وی)، له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و چاوی كامێرا‌كان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه، بۆیه كاتێك بڵاو كرایه‌وه به نوێترین وێنه‌یان دانرا.
هه‌واڵ عوسمان، خوشكی هونه‌رمه‌ند (به‌یان عوسمانه) كه به وه‌نه‌وشه ناسراوه، هه‌واڵ عوسمان زیاتر به كاره‌كته‌ری (ژاڵه) له زنجیره درامای گه‌رده‌لوول ناوبانگی هونه‌ری ده‌ركرد، هاوسه‌ری (پشتیوان به‌ده‌وی)ی هونه‌رمه‌نده و خاوه‌نی دوو كچه.