نەوزاد هادی: 84 هەزار هاووڵاتی ئاوارەی كەركووك و دەورووبەری لە هەولێرن

:: PM:05:31:21/10/2017 ‌
پارێزگاری هەولێر ئاشكرای دەكات لە 16ـی تشرینی یەكەمەوە تا ئەمڕۆ، 84 هەزار هاووڵاتی كورد ئاوارەی شاری هەولێر بوونە، بۆیە پێویستیان بە هاوكاری ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانە و دەبێت هاوكاری بكرێن.

ئەمڕۆ شەموو 21ـی تشرینی یەكەم، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، خەڵكی بە ئومێدەوە پشتگیری پێشمەرگە بوون لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەتایبەت لە ڕووداوەكانی شارەدێی پردێ‌ و سوپاسیان دەكەین.

پارێزگاری هەولێر گوتی، لە %43ـی ئاوارەكانی پێشووی عێراق لە هەولێرن و ئێستە 84 هەزار ئاوارەی تری شاری كەركووك و خورماتوو لە هەولێرن، بۆیە ڕێزییان دەگرین و هەولێر بە ماڵی خۆیان بزانن.

پارێزگاری هەولێر زیاتر گوتی، بۆیە داوای هاوكاری لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكەین بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان، هەرچەندە خەڵكێكی زۆر لە ڕێگەی خانوو هۆتێل شوێنیان بۆ دابین كراوە و بۆیان دابین دەكەین، بەڵام پێداویستی خۆراكی زۆر پێویستە.

ئەوەی جێگەی نیگەرانی هەولێرییەكانە، هەولێر بنكەیەكی بەهێزی هاوپەیمانان بووە لە ڕابردوودا، بەڵام چاوەڕوان نەدەكرا بەچەكە پێشكەوتووەكانی هاوپەیمانان، ڕێگەیان بدەن هێرش بكەنە سەر خەڵكی كوردستان. پارێزگاری هەولێر وای گوت.



وشە - رامیار جەواد