هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌وسه‌ت" باس له چۆنیه‌تیی ژیان و ورده‌كاری ڕۆژانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی دنیا ده‌كات، به‌م شێوه‌یه ئاشكرای ده‌كات چۆن به‌خه‌به‌ر دێت، نان ده‌خوات و ژیانی ڕۆژانه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات.
"جێف بیزۆس" 53 ساڵ، خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی "ئه‌مازۆن" بۆ بازرگانی ئه‌لیكترۆنی، ناسناوی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی دنیای به‌ده‌ست هێنا، ته‌نانه‌ت چووه پێش "بیل گه‌یتس" دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفتیش كه داهاتی بیزۆس گه‌یشتووه‌ته 93 ملیار دۆلار، گه‌یتس 90 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كه‌واته بیزۆس له خوله‌كێكدا شه‌ش ملیار دۆلار به‌ده‌ست ده‌هێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆن له ئاست هه‌فته‌ی ڕابردوودا %7.1 زیادی كردووه، گومان ده‌كرێت داهاته‌كه‌شی به‌ره‌و به‌رزتر بڕوات.
ئه‌مه‌ش چۆنیه‌تیی به‌ڕێكردنی ژیانی ڕۆژانه‌یه‌تی:
_ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیزۆس خۆی وا فێر كردووه ڕۆژی هه‌شت سه‌عات بخه‌وێت، پێویستی به هیچ كه‌س یان كاتژمێرێك نییه خه‌به‌ری بكاته‌وه، باوه‌ڕی وایه ئه‌و كاته‌ی ده‌خه‌وێت زۆر گونجاوه، چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤ كه‌م بخه‌وێت بڕیاری خێرا و نادروست ده‌دات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ژیانی تێك بچێت.
_ نانی به‌یانیانی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی ده‌خوات، حه‌ز ده‌كات هه‌موو به‌یانییه‌ك له‌سه‌ر خوانی ئاماده‌كراو كۆیان بكاته‌وه، ڕۆژه نوێكه‌ی به بینینی ئه‌وان ده‌ست پێ بكات.
_ ڕقی له كۆبوونه‌وه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كه‌سێكی داناوه له جیاتی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام بده‌ن، له ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌نیا شه‌ش سه‌عات كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌ویش بۆ ئیشه زۆر گرنگ و پێویسته‌كان.
_ خۆشترین ئیش به‌لای ئه‌و، مانه‌وه‌یه له ژێر ده‌ریا، له كاته به‌تاڵه‌كانیدا به ژێرده‌ریایی (غەواصە)ی تایبه‌ت به ناسا، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه.