لە پێنجوێن كەمپینێك بۆ هاوكاری شاری كرماشان رادەگەیەنرێت

:: PM:06:23:20/11/2017 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 20ی تشرینی دووەم، بۆ یەكەم جار لەلایەن ژمارەیەك لە گەنجانی خۆبەخشی ناو شارۆكەی پێنجوێن، كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ زیان لێكەوتوانی بوومەلەرزەكەی شاری  كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیانرا.

ئارێز كوێستان، ئەندامی دەستەی سەرپەرشتیاری كەمپینەكەی پێنجوێن  بە "وشە"ی راگەیاند، وەك كۆمەڵێك گەنجی خۆبەخش و دانیشتووی ناو شارۆكەی پێنجوێن بە پێویستمان زانی هاوكاری و كۆمەك بۆ زیان لێكەوتووانی كارەساتی بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی شاری كرمانشانی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆ بكەینەوە.

زیاتر گوتی، مەبەستی سەرەكی لەو كارە ئەوەیە كە لەسۆنگەی مرۆڤ دۆستی و هاوخەمی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەكەی كرماشان ئەو كارە ئەنجام دەدەین.

ڕوونی كردەوە كە ماوەی كەمپینەكە یەك هەفتە دەخایەنێت بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیان لێكەوتووانی ئەو كارەساتە، بۆیە داواكارین لە خەڵكی سەربەرزی پێنجوێن هاوبەش بن لەگەڵمان و لە بچووكترین هاوكاری سڵَ نەكەنەوە.

ئاشكرایشی كرد، كە لە هەریەكە لە هۆڵی بۆنەكانی ناو پێنجوێن و بازاڕی سەرەوەی شارۆكەی پێنجوێن  هاوكارییە مادیەكان كۆ دەكرێنەوە.

شارۆكەی پێنجوێن، یەكێكە لە ناوچە كوێستانی و سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و دەكەوێتە سەر هێڵی پلێتی بچووكی پلێتی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان و نزیكەی 96 كیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە و ژمارەی دانیشتوانەكەی نزیكەی 45 هەزار كەس دەبێت.

پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی






وشە - سه‌رخێڵ هاشم