به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ئه‌نجامی كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور و كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا، له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان هه‌وری باراناوی و هه‌وره برووسكه ده‌بێ، له شاره‌كانی كه‌ركووك و دهۆك هه‌وری ته‌واو ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارانی پچڕ پچڕ له كاته‌كانی شه‌ودا ده‌بێته بارانی ته‌واو، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 22 پله و نزمترین پله‌ش 11 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م، به هه‌مان شێوه نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌ڕاست كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان داده‌نێن له‌گه‌ڵ زیاتربوونی كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێ و له هه‌ندێك كاتیش‌دا هه‌تاو ده‌رده‌كه‌وێ و له ناوچه شاخاوییه‌كان زیاتر ده‌بارێ، به‌ڵام له شاری دهۆك ته‌واوی ڕۆژه‌كه هه‌ور ده‌بێ. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 21 پله و نزمترین پله‌ش 10 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.