له شاره‌دێی كه‌سنه‌زان له رۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر، كوڕێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خوشكه‌كه‌ى ده‌كوژێت، گوته‌بێژى پۆلیس ده‌ڵێ رووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بووه و گه‌ڕان به دواى بكوژه‌كه به‌رده‌وامه.
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى پۆلیسی هه‌ولێر له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" رای گه‌یاند، ئێواره‌ى دوێنێ 22ى تشرینى دووه‌م، كوڕێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له شاره‌دێى كه‌سنه‌زان كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر، خوشكه‌كه‌ى به چه‌كى كلاشینكۆف ده‌كوژێت كه قوتابی قۆناغی ئاماده‌یی بووه.
هۆگر ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه كوڕه‌كه به چه‌كی باوكی خوشكه‌كه‌ى كوشتووه و هه‌ڵاتووه، پۆلیس ده‌ستى به‌سه‌ر چه‌ك و ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گرتووه. زیاتر گوتى "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تاوانه‌كه و گرتنی بكوژه‌كه كراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانین له چه‌ند رۆژى داهاتووه هێزه‌كانى پۆلیس بكوژه‌كه بگرن".