چه‌ره‌ساتی فستق، یه‌كێكه له‌و خۆراكه به‌سوودانه‌ی كه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته باشه، هه‌روه‌ها له زۆر نه‌خۆشی ده‌تپارێزێت و به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات. بۆیه بڕێكی زۆری هاورده ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه كه له ڕووی ته‌ندرووستییه‌وه زیانی زۆری بۆ هاووڵاتییان و منداڵان هه‌یه.
ماوه‌یه‌كی زۆره جۆره فستقێك بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تهنیهوهتهوه، كه له ڕووی ته‌ندرووستییه‌وه زیانی زۆری بۆ هاووڵاتییان و منداڵان هه‌یه، به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌م بڕه زۆره‌ی ئه‌م ساڵ، كه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه له ڕێگای خاڵه سنووریه‌كانی (باشماخ و په‌روێزخان و كیلێ)وه بووه.
ئه‌م جۆره فستقه به ڕه‌نگێكی سوور تۆخ ده‌ور دراوه به پێی زانیارییه‌كانی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، به سێ ڕیگا ئاماده ده‌كرێت.
یه‌كه‌م/ بڕێكی زۆری فستق له وڵاته‌كانی ئێران و سووریا به‌سه‌ر چوونه و ناتوانرێت هاورده‌ی وڵاتان بكرێت، بۆیه به شێوه‌ی تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ تامی لیمۆدزی و لیمۆ و ڕه‌نگی سوور و سماق ئه‌و جۆره‌ی لێ ده‌رده‌چێت، كه زۆر ناته‌ندروسته خواردنی، هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
دووه‌م/ له ناوخۆی كوردستان هه‌ر كارگه‌یه‌ك كاتێك ئه‌م بڕه فستقهیان هه‌یه و له قوتوونراون و به‌سه‌ر ده‌چن ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه ده‌چن ڕه‌نگی سوور ده‌كه‌ن و توورشی پێوه ده‌كه‌ن.
سێیه‌م/ ئه‌م جۆره‌یان له ووڵاتی ئێران كاتێك ئه‌و جۆره فستقانه بهرنهخۆشی ده‌كه‌ون و به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ن به‌م شێوه‌یه‌یان لێ ده‌كرێت تا كه‌مێك له زیانه‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه.
بازرگانێك به‌ناوی (بڕوا) له شارۆكه‌ی ڕانیه له‌سه‌ر ئه‌م جۆره فستق و بازرگانی كردن پێیه‌وه گوتی: "لڕاستییەکەی به شێوه‌یه‌كی باش قازانجی لێ ده‌كه‌ین به‌ڵام حكوومه‌ت ناهێڵێت به یاسایی بیفڕۆشین، ناچارین به قاجاغ بیانهێنینه ناوشاره‌كان، به‌ڵام وه‌ك خۆم ڕێگه ناده‌م منداڵه‌كه‌م بیخوات".
ئه‌و بازرگانه گوتیشی، ئه‌م جۆره فستقه كیلۆی به 1000 دینار بۆ 300 دینار ده‌كڕین و به فه‌رده‌ی گه‌وره به دووكانداره‌كانی دهفڕۆشینهوه ههرفهردهیهك 50 دۆلاری ئه‌مریكی قازانج ده‌كه‌ین.
له وڵاتی ئێران ئێسته زیاتر له جاران په‌ره به‌و جۆره فستقه ده‌درێت چونكه داواكاری زۆره له‌سه‌ری له‌لایه‌ن بازرگانه كورده‌كانه‌وه و بڕێكی زۆریشی بۆ خواری عێراق ده‌چێت، هه‌مووشیان بهنایاسایین به‌ڵام له باشووری عێراق قه‌ده‌غه نییه و وه‌ك چه‌ره‌سی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بڕوا وای گوت.
پێش چه‌ند ڕۆژێك به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری دایە هاووڵاتییانی شاره‌كه لەبارەی خواردنی فستقی سوورەوە، كه له وڵاتی ئێران و سوریا هاورده ده‌كرێت و ڕای گەیاند: "لە هەر شوێنێک بفڕۆشرێت دەستی بەسەردا دەگرین، كە بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەكان خواردنی ئەو جۆرە گونجاو نییە و زیانی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتییان بەگشتی و بەتایبەت منداڵ هەیە، پێكهاتەی ئەو ڕەنگە خۆراكییە به خواردەمەنییە ساردەكان دروست كراوە، بەڵام برژاندنی لەگەڵ فستقهكەدا بەها خۆراكییەكەی لە دەست دەدات و دەبێتە ماددەیەكی زیان بەخش، كە جێگەی مەترسییە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ".
دكتۆر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و به‌ڕێوبه‌ری به‌شی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی CMC، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند :"لیمۆندزی و ترشی بۆ منداڵان به هیچ شێوه‌یك باش نییه چونكه منداڵ توانای به‌رگه‌گرتنی ماسوولكه‌یی ناو گه‌رووی منداڵ زۆر به‌هێز نییه زۆر جار لێی ده‌بێت به حه‌ساسییه و هه‌ستكردن به‌ناڕه‌حه‌تی یان تووشی كۆخه‌ی ده‌كات یان تووشی هه‌وكردنی ده‌بات، به‌تایبه‌ت ئه‌و جۆره‌ی له بازاڕه‌كان بڵاو بوونه‌ته‌وه به‌هۆی ڕێژه‌ی زۆری ترشی و لیمۆدزییهكهی خواردنی ئه‌م جۆره ته‌ندروست و گونجا نییه".
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵان پێویستیان به گه‌شه‌ی به‌رده‌وام هه‌یه بۆیه پێویسته ئه‌و جۆره خۆراكانه بخوات كه یارمه‌تی گه‌شه كردن ده‌دات و له‌و جۆره خۆراكا و چه‌ره‌سانه به دوور بخرێت، كه تووشی ئازاری گه‌ده‌ی ده‌كات، دكتۆر محمد وای گوت.
به شێوه‌یه‌كی سروشتی و به‌بێ ده‌ستكرد كردنی ڕه‌نگ و گۆڕینی تامی ڕاسته‌قینه‌ی، فستق یه‌كێكه له‌و چه‌ره‌سانه‌ی، كه مرۆڤ له سه‌رده‌مانی زووه‌وه ئاشنای بووه و هۆگری بووه به‌رده‌وام خواردوویه‌تی، نیشتمانی یه‌كه‌می فستق زیاتر وڵاتانی ئاسیایه و دواتر له كیشوه‌ره‌كانی تریش چێنراوه و سوودی لێ وه‌رگیراوه.
فستق چهرهسێكی پڕ سوود و كاریگه‌ره بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاو و پرۆتین و كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و كاربۆهیدرات و ئاسن و مه‌گنیسیۆم و ڤیتامینه‌كانی A.C.D.B6.B12. .