به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده ناسراو به H1N5 له سنوورى ماده‌ى 140 كه به ناوچه جێناكۆكه‌كان ناسراون، به تایبه‌تى له مووسڵ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى دروست كردووه له‌سه‌ر ژیانى هاووڵاتییانى ئه‌و سنووره. ئه‌و په‌تایه له ماوه‌ى ڕابردوودا چوار كه‌سی كوشتووه، بۆیه ته‌ندروستیى هه‌ولێر ڕێوشوێنى پێویست ده‌گرێته‌به‌ر دژى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشییه.
سه‌عدى ئه‌لیاس به‌رپرسى پلان له كرده پزیشكییه‌كانى شارى مووسڵ ئاشكراى ده‌كات كه ڕۆژى هه‌ینى و شه‌موو، چوار حاڵه‌تى مردن هه‌بووه له سنوورى نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ و گومان ده‌كرێت به‌هۆى ڤایرۆسى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده‌وه بووبێ.
به‌رپرسى كرده پزیشكییه‌كانی مووسڵ، بۆ "وشه" گوتی، "خۆمان به ده‌ست كه‌می نه‌خۆشخانه و ده‌رمان و پێداویستی پزیشكییه‌وه ده‌ناڵێنین، كه‌رتی ته‌ندروستی به‌ته‌واوی په‌راوێز خراوه له‌و سنووره، كه‌چی چه‌ندان نه‌خۆش هه‌ن ئێسته جیا كراونه‌ته‌وه به‌هۆى بوونى گومان له تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده‌وه".
ئه‌و پزیشكه ددانی به‌وه‌دا نا كه زیاتر %50ی كه‌رتی ته‌ندروستی پارێزگای نه‌ینه‌وا په‌كی كه‌وتووه و دووپاتی كرده‌وه "هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی به‌ربڵاو له‌ناو هاووڵاتییانی مووسڵدا ته‌شه‌نه بكات، توانا‌مان نییه كۆنتڕۆڵی بكه‌ین".
بێوار عه‌لى پزیشكى خولاوى ناو نه‌خۆشخانه‌كانى مووسڵ كه كوردى ئه‌و شاره‌یه، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه "پژمین و هه‌ڵامه‌ت و بوونى په‌ڵه‌ى سوور له چه‌ندان نه‌خۆش ده‌ركه‌وتووه كه گومانى ئه‌نفله‌وه‌نزا دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها چه‌ندان نه‌خۆشیى تر هه‌ن به نه‌خۆشیى مێرووه‌كان و بۆگه‌نبوون ده‌ناسرێن، له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ئێسته جێى نیگه‌رانییه نیشانه‌كانى نه‌خۆشیى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده‌یه له‌سه‌ر چه‌ندان نه‌خۆش كه به روونی ده‌ركه‌وتوون".
بێوار ئاشكراى كرد كه نموونه‌ى خوێنى ته‌رمی ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌ى گومان ده‌كرێت هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا بن ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كراوه بۆ پشكنینی زیاتر، "چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كۆتای پشكنینه‌كان ده‌كه‌ین".
هه‌رێمی كوردستان و به‌دیاریكراوی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك نزیكترین شوێنن له مووسڵه‌وه و هاتوچۆی زۆریش رۆژانه له نێوانیاندا هه‌یه.
فاخر كرمانجى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندروستیى هه‌ولێر، بۆ "وشه" دڵنیایی ده‌كات كه "پێشتر حاڵه‌تى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده له هه‌ولێر نه‌بووه و پێشتریش ڕێگریمان لێ كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له هاتنى ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كان، هه‌موو ڕێوشوێنێكى پێویست گیرابوونه به‌ر، تیمى تایبه‌ت له هه‌موو كه‌مپه‌كان هه‌بوون و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامن له‌ڕێى پاڵپشتى ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى تایبه‌ت به بوارى ته‌ندروستى، نه‌ك مه‌ترسى دروست بكات بۆ كه‌مپه‌كان".
"ئه‌وه‌ى هه‌یه پێویسته ڕێوشوێنى پێویست بگیرێته به‌ر پێش ئه‌وه‌ی بڵاو ببێته‌وه، چونكه ئه‌و په‌تایه له كاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆنترۆڵ ناكرێت و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌سته‌م ده‌بێ، بۆیه پێویسته به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڕێوشوێن هه‌بێت". فاخیر واى گوت.
ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده یه‌كێكه له‌و په‌تایانه‌ى ده‌گوازرێته‌وه بۆ هاووڵاتییان و ماوه‌ی ده ساڵه چاره‌سه‌ری بۆ دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا تا ناسینه‌وه‌ی په‌تایه‌كی كوشنده‌یه.
حاكم سه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان، بۆ "وشه" گوتى، "بێگومان بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ژینگه‌ى كوردستان، به‌تایبه‌تی له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا هه‌واڵمان پێ گه‌یشت كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جێناكۆك نه‌خۆشیى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش مه‌ترسییه‌كى گه‌وره دروست ده‌كات به تایبه‌تى له‌سه‌ر خه‌ڵك و باڵنده".
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه "یه‌كێك له مه‌ترسییه‌كان ئه‌وه‌یه تۆ ناچار ده‌بیت باڵنده‌كان له‌ناو ببه‌ى، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین باڵنده‌كان هۆى ڕاگرتنى باڵانسى ژینگه‌ن و به له‌ناوبردنی په‌له‌وه‌ر، هاوسه‌نگى ژینگه له‌ناو ده‌چێت".
"نه‌مانی په‌له‌وه‌ر وا ده‌كات ژماره‌یه‌كى زۆر له بوونه‌وه‌ر و كرم بڵاو ببنه‌وه كه ئه‌و باڵندانه پێشتر له‌ناویان ده‌بردن، هه‌روه‌ها به ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه، ڤایرۆسه‌كه‌ی ده‌گوزارێته‌وه بۆ ژێر خاك، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات خاكیش دووچارى مه‌ترسى ببێته‌وه، بۆیه ده‌بێت رێوشوێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بێت خاكیش دووچارى زیان نه‌كرێت، پێمان باشه ئه‌و لیژنانه‌ى دروست ده‌كرێن، نوێنه‌رى ئێمه‌شى تێدا ده‌بێت تا زیان به ژینگه نه‌گه‌یه‌نرێت". حاكم سه‌مه‌د واى گوت.
دواى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى مووسڵ له‌لایه‌ن سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى، ئێسته به‌شێكى زۆرى نه‌خۆشخانه‌كانى شاره‌كه داڕماون و مووسڵ پێش ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ده‌ست رێكخراوی داعش، خاوه‌نی 11 نه‌خۆشخانه‌ی گشتی و 34 بنكه‌ی ته‌ندروستی بوو، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه له چنگ داعش، زیاتر 50%ی نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی شاره‌كه خاپوور كران.