به مه‌به‌ستی بره‌ودان به توانای په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا، بۆ یه‌كه‌م جار سه‌نته‌رێكی تایبه‌تیان بۆ كرایه‌وه كه تێیدا تا ئێسته 50 كه‌س به‌شدارییان كردووه.
عومه‌ر عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌م جار له پارێزگای دهۆك، سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت بو پێشه‌وه‌بردنی توانای په‌نابه‌ران له رووی زانستییه‌وه كرایه‌وه كه له شێوه‌ی سه‌نته‌ر و قاوه‌خانه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنییه، گرێبه‌ستی ساڵێك كراوه و تا ئێسته 50 قوتابی خۆیان ناونووس كردووه، بڕیار وایه بگاته 100 قوتابی و له‌و سه‌نته‌ره گرنگییه‌كی زۆر به تواناكانیان ده‌درێ.
سه‌نته‌ره‌كه له كۆمه‌ڵگه‌ی وار ستی له نزیك كه‌مپی په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان دانراوه و تێیدا به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر، ئینته‌رنێت، زمانی ئینگلیزی و چه‌ند زانستێكی تر له رێی ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌ش به به‌شداربووان ده‌كرێت. ئه‌و به‌رپرسه وای گۆت.
سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رده‌گیرێن ده‌بێ ته‌مه‌نیان له نێوان هه‌شت بۆ 12 ساڵان بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دهۆك رای گه‌یاند، هه‌موو پێویستییه‌ك بۆ سه‌نته‌ره‌كه دابین كراوه و ئێسته ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه.
له سنووری پارێزگای دهۆك چوار كه‌مپی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی سووریا و رۆژئاوای كوردستان كراونه‌ته‌وه و 250 هه‌زار په‌نابه‌ریان له‌خۆ گرتووه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری